ڕیبێكا فێرگسۆن:فیلمی ترسناك پێویستی بە ئەدای جیاواز و تەكنەلۆژیای بەرزە

ڕیبێكا فێرگسۆن:فیلمی ترسناك پێویستی بە ئەدای جیاواز و تەكنەلۆژیای بەرزە

لە بەشی شەشەمی زنجیرە فیلمەكانی (Mission Impossible) خانمە ئەكتەری بە رەچەڵەك سویدی (ریبیكا فێرگسۆن) رۆڵی سیخوڕێكی دەبینی، لەبەر ئەوەی پێشتر رۆڵی لەو شێوەیەی بینی بوو، ئەوا توانی زۆر سەركەوتووانە لەو بەشە نوێیەدا دەربكەوێت و سەركەوتن بەدەست بهێنێت.
جیا لە فیلمی سیخوڕی، ریبیكا بەشداریی لە فیلمی ترسناكیشدا كردووە و سەركەوتنیشی بەدەست هێناوە، ئەویش لە فیلمی «live» بوو كە لە لیستی سەركەوتووترین فیلمە ترسناكەكانی ساڵی ٢٠١٧دا بوو، ریبیكا خۆشحاڵیی خۆی بۆ سەركەوتنی فیلمەكە دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا كە ئەم جۆرە كارە پێویستی بە نمایشی جیاواز و تەكنیكی كوالێت بەرز هەیە.
ریبیكا سەبارەت بە گرنگیی رۆڵەكەی لە (Mission Impossible) دا بۆ كاروانی هونەری خۆی دەڵێت: «ئەوەی زۆر دڵخۆشی كردم لەو فیلمە، كاركردن بوو لەگەڵ ئەكتەری ناسراوی جیهانی تۆم كروز، هەرچەندە پێیان گوتم كە كاركردن تا راددەیەك زەحمەتە لەگەڵ ئەودا، بەڵام من توانیم ئەركەكەی خۆم بەجێ بگەیەنم، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی بە (ئافرەتی بەهێز) وەسفم بكەن، هەروەها فیلمەكانی كروز هەمیشە ئەكشن و جووڵەی زۆری تێدایە و زۆربەی رۆڵەكان راستەوخۆ خۆی ئەنجامی دەدات، ئەمەش زیاتر هانی دام بۆ ئەوەی بەو رۆڵە رازی ببم، چونكە خۆیشم حەز بەو رۆڵانە دەكەم».
دەربارەی كاریگەریی تۆم كروزیش دەڵێت: «من زۆر حەزم دەكرد لە نزیكەوە كروز ببینم لە كاتی ئەنجامی پرۆڤەكان، بۆیە لە هەموویان ئامادە دەبووم و زۆریش هەوڵم دا سوودیان لێ وەربگرم».

ڕیبێكا فێرگسۆن:فیلمی ترسناك پێویستی بە ئەدای جیاواز و تەكنەلۆژیای بەرزە
Top