فڕۆکەخانەی ئەستەنبوڵ جارێکی دیکە بوو بە قەرەباڵغترین فڕۆکەخانەی ئەوروپا

فڕۆکەخانەی ئەستەنبوڵ جارێکی دیکە بوو بە قەرەباڵغترین فڕۆکەخانەی ئەوروپا

 

 

ئەنجومەنی فڕۆکەخانەکانی ئەوروپا ڕایگەیاند: فڕۆکەخانەی ئەستەنبوڵ لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا بە میوانداریکردنی ١٩ ملیۆن و ٩٥٧ هەزار و ١٤٧ گەشتیار بووە قەرەباڵغترین فڕۆکەخانەی ئەوروپا.

فڕۆکەخانەی ئەستەنبوڵ دوای فڕۆکەخانەکانی لەندەن و پاریس و ئەمستردام لە لوتکەی فڕۆکەخانەکانی ئەوروپا دانراوە.

فڕۆکەخانەی ئەنتاڵیا بە میوانداریکردنی ١٤ ملیۆن و ٥٩٣ هەزار و ٢٧٦ گەشتیار بووە حەوتەمین قەرەباڵغترین فڕۆکەخانەی ئەوروپا.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top