ئەمەریكا ئێستایش شارەزایی عێراق نییە، خاڵیكردنەوەی زانیاریی لەگەڵ سەددام حوسێن
لەمێژوویی مرۆڤایەتیدا كۆمەڵێك سەركردە هەن بە هەردوو دیویدا باش و خراپ، لێهاتوو و ناشارەزا و دیموكراسی و دیكتاتۆری ناسڕێنەوە و لە هەر قۆناغێكدا دەچیتەوە سەر رووداوەكان دێنەوە پێش مرۆڤ، بەتایبەتی ئەو سەركردانەی تۆماری مێژوویان دڕندانەیە و ناوبانگی گەورەیان لە حكومڕانی دژ بە مرۆڤایەتیدا هەیە، سەدام حوسێن سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق نموونەیەكە هەرگیز مرۆڤایەتی ناتوانێ لەبیری بكات و كۆتاییەكەیشی هێندە وەك حكومڕانیەكەی وێرانكەرەیە بۆ وڵاتەكەی و پێكهاتەی ناو عێراق.
نازانم چ هۆكارێكە زۆر حەزم لە خوێندنەوە و زانیاریی وەرگرتنە لەبارەی كەسایەتی و سیاسەت و كردەوەكانی دیكتاتۆرێكی وەك سەدام حوسێنە، ئەگەر هۆكارەكەی ئەو كاریگەرییانەیە بەهۆی دڕندەیەكەیەوە بێت ئەوەیان بەشی زۆری خەڵكی كوردستان ئازاریان زۆر چەشتووە و هەقیانە ئەم پیاوە لە بیر نەكەن، هۆكارێكی دیكەیشی ئەو كاریگەرییە كە ئەم سەرۆككۆمارەی عێراق ژیانی سیاسی و چەتەیی و ناوبانگی ئاژاوەگێڕییەكانی لەسەردەمی گەنجێتی گەیاندویتی بە پۆستێكی باڵا.
یەكێك لەو پەرتووكانەی كە بۆ ناسینی دیكتاتۆرێكی وەك سەددام حوسێن زۆر بایەخدارە و گرنگە ئەوانەی چاودێری دۆخی سیاسی و رووداوەكانی عێراقی دوای سەدام حوسێن دەكەن و پەیوەستن بەو رووداوانەوە، ئەوا ئەم پەرتووكە(لێپرسینەوە لە سەدام حوسێن، خاڵیكردنەوەی زانیارییەكانی سەرۆك كۆمار) بخوێنیتەوە، نوسەری پەرتووكەكە ئەندامێكی بەشی عێراق لە دەزگای هەواڵگری ئەمریكا ناسراو بە كورتكراوەی سی ئای ئەی (CIA) بەناوی جان نیكسۆن ئەم پەرتووكە لەلایەن (CIA)ەوە بەشێك لە زانیارییەكانی سانسۆر كراوە و نوسەریش بە هێمای(……..) سانسۆرەكەی دیاریكردووە بۆ ئەوەی هەر بچڕانێك لە زانیارییەكانی ناو پەرتووكەكە هاتە پێش چاوی خوێنەر بزانێ لە دەسەڵاتی ئەو نەبووە و دەزگاكەی پێ باش نەبووە ئەو زانیارییانە بۆ خەڵك ئاشكرا بن.
بۆچی ئەم پەرتووكە گرنگە، لەبەرئەوە گرنگە تێدەگەین ئەمەریكا وەك ئیدارە و دامەزراوە سیاسی و هەواڵگرییەكانی و ناوەندە جیاجیاكانی سەر بە كۆشكی سپی تێگەیشتن و شارەزاییەكی ئەوتۆیان لەسەر عێراق نەبووە و زۆربەی بڕیارەكان لەبارەی عێراق تەنیا پشتبەستن بووە بە چەند زانیارییەكی سەرەتایی، خۆ لە دەستپێكی كتێبەكەیدا جۆرج بۆشی كوڕ، سەرۆكی ئەمەریكا كە رووخێنەری دەسەڵاتەكەی سەدامە وتوویەتی: من هەرگیز لە بڕیاردان نەترساوم، پێش رووداوەكەی 11ـی سێپتەمبەری 2001یش بڕیاری لێدان و رووخاندنەكە درا بوو، تاكە بیانووش بۆ لێدان لە عێراق، چەكی كۆكوژ بووە و هیچ بەڵگەیەكیش بۆ پشتیوانیكردن لە گرووپە تیرۆریستیەكان بەردەست نەبووە. بۆیە ئەم بڕیارە هەڵقوڵاوی نەترسانی بۆش بووە لە لێكەوتەكانی دوای دوای رووخانی سەدام.
نهۆمی حەوتەم لە باڵەخانەی ناوەندی هەواڵگری ئەمەریكا(CIA) تایبەتەبە زانیاری و چاودێری عێراق واتا دۆسیەی عێراق بە گشتی، ئەندامانی دەزگاكە بە ناوهێنانی نهۆمی حەوتەم تێدەگەن باس لە عێراق دەكەن، نوسەری ئەم پەرتووكە وێڕای سانسۆركردنی بەشێك لە زانیارییەكانی شێوازێكی جوانی نووسین و شیكاریكردووە بۆ سەدام و رەفتارەكانی، لە كاتی خوێندنەوەی پەرتووكەكەدا هەست دەكەی بەشێك دەبیت لەو دانیشتنانەی رۆژانە چەند كاتژمێرێك لە سوچێكی فڕۆكەخانەی بەغدا لەگەڵ سەرۆكێكی دڕندەی وەك سەدام و زەلیلی بەردەست ئەمریكیەكان.
ئەركی ئەم شیكەرەوە ئەمریكیە(جان نیكسۆن) بۆ ناسینەوەی سەدام و دواتر بەتاڵكردنەوەی زانیارییەكان بووە كە مەرامەكە وەك خۆی لە چەند شوێنێك باسی لێوە دەكات چەكی كۆكوژ بووە. بەڕاستی من لە چەند شوێنێكی كاتی لێپرسینەوە و پرسیار و وەڵامی نێوان تیمەكەی ئەمەریكا و سەدام، سەرسام بوومە بەوەی سەدام حوسێن بەچ شێوازێك قسەی كردووە، هەرچەندە زەلیلی بەردەم چەند كارمەندێك بووە و لە هەمانكاتیشدا زۆرجار بەهێزەوە قسەی كردووە و سەلماندویتی ئەمەریكا بێ ئاگایە لە عێراق، كە كۆی گشتی ئەم وتارەم ئەوەیە كە ئەو راییە راستە ئەمەریكا كەمترین شارەزایی هەبووە لەسەر عێراق.
ده‌بێ ئه‌وه‌مان لا وه‌ک رووناکی خۆر به‌رچاو بێت، کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکی تێگه‌یشتنی ئه‌وتۆیان له‌باره‌ی عێراقه‌وه که‌م و که‌م به‌ڵگه بووه، زانیاری ئه‌وتۆیان نه‌بووه له باره‌ی خودی سه‌رۆک کۆماره‌که‌یه‌شی(سه‌ددام حوسێن) نه‌خاسما پێکهاته ئاڵۆزه نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بیه‌کانیه‌وه.
کاتێک(لێپرسینه‌وه له سه‌دام، خاڵیکردنه‌وه‌ی زانیارییه‌کانی سه‌رۆک کۆمار)*ـی (جان نیکسۆن) شیکه‌ره‌وه‌ی(CIA) ده‌خوێنیته‌وه، ئه‌و وێنه‌یه دروست نییه وامان خه‌یاڵکردوه، ئه‌مریکای زلهێز به ستراتیژی و خوێندنه‌وه‌ی ورده‌وه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی ده‌پارێزێ و هه‌نگاوه‌کانیان هه‌ڵقوڵاوی سه‌رچاوه‌ی روون و داتا و لێکدانه‌وه‌ی دروستن، پێچه‌وانه ئه‌وان که‌مترین زانیاریان هه‌یه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئاڕاسته‌ی رووداوه‌کانی عێراق له ژێر رکێفی ئه‌وان نه‌بووه و له ئه‌نجامی دیدی جیاوازی سی ئای ئه‌ی و ئیف بی ئای و سوپا و سیاسه‌تمه‌دار و دیپلۆماتکارانیان ئه‌و وڵاته‌یان به قه‌ده‌رێکی تاڵی ناڕوون به‌خشی.
نووسه‌ری کتێبه‌که باس له که‌سێک ده‌کات که له سه‌رۆکی ئه‌و باره‌گایه بوو له‌لایه‌ن CIA وه‌ک زیندان له فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا بۆ سه‌دام حوسێن دروستکرا بوو که که‌سێکی بێ ئاگا بووه له باره‌ی عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئەمەش پێچەوانەی ئەو پروپاگەندە و وێنانەیە كە باس دەكەن ئەمەریكا لە نێو تیمە جیاجیاكانیدا كەسانی شارەزا لەبارەی ئەو وڵاتەوە دەنێرێت كە تێدا جوڵە دەكات، یاخود ئەو فیلمانەی لە هۆلیۆد لەبارەی شەڕەكانی هێزە ئەمەریكی و مارێنزە تایبەكانی دەردەچن.
ئه‌م شیکه‌ره‌وه زۆر به راستگۆیانه ره‌خنه له سه‌رۆکی دامه‌زراوه‌ی خۆی ده‌گرێت که جۆرج نێنیت بوو چۆن بۆشی کوڕ سه‌رۆکی ئه‌مریکای به‌هه‌ڵه بردوه له یه‌که‌م موشه‌ک بارانکردنی فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا له ساڵی ٢٠٠٣ به مه‌به‌ستی لێدانی راسته‌وخۆی سه‌دام حوسێن که گومان ده‌کرێت له ناو فرۆکه‌خانه‌ی به‌غدا خۆی حه‌شاردابێت، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه که جۆرێکی دیکه‌ی بێ ئاگایی هه‌واڵگریی له ئه‌مریکا له‌باره‌ی عێراق و سه‌رۆکه‌که‌ی هه‌بووه. رایەكی دیكە هەیە ئەم زانیارییە بۆ پەردەپۆشكردنی ئەو سیاسەتە سەربازییە بێت كە فرۆكەخانەی بەغدا وێران بكرێت بۆ ئەوەی سەدام هەڵنەیەت و لێدانیش لەو فرۆكەخانە لەسەر ئاستی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نەبێتە دۆسییەك دژ بە ئامانجەكانی ئەمەریكا لە داگیركردنی عێراق.
جان نیکسۆن به وریاییه‌وه ده‌ربڕینه‌کانی خستۆته‌ڕوو وه‌ک دیاریش بووه ده‌زگه‌که‌ی سانسۆرێکی به‌هێزیان له‌سه‌رداناوه بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین له باره‌ی سه‌دامه‌وه نه‌درکێنێ، به‌ڵام جه‌ختی کردۆه‌ته‌وه دوای دوو ساڵ زانیاریی و زیاتزیان وه‌ک ئه‌مریکا ده‌سکه‌وتووه له باره‌ی سه‌دام و عێراق و ده‌ڵێت: سه‌لمێندرا هه‌واڵگریی ئه‌مریکا ئاماده‌یی نه‌بووه بۆ ده‌ستگیرکردنی سه‌دام! به بڕوای نووسه‌ره‌که ده‌بوو سوود له‌و ئه‌رشفه گرنگه‌ی عێراق وه‌ربگرن بۆ خاڵیکردنه‌وه‌ی زانیاری له سه‌دام حوسێن که هی ئه‌رشفی ئه‌نحوومه‌نی شۆڕش(مه‌به‌ست له حزبی به‌عس)ه.
کاتێک ورد ده‌بیته‌وه له ناوه‌ڕۆکی لێپرسینه‌وه درک ده‌که‌ی سه‌دام حوسێن ویستویه‌تی تیمه‌که‌ی هه‌واڵگری ئه‌مریکا شاره‌زا بکات له مێژووی عێراق و ره‌وتی رورداوه مێژووییه‌کان، تیمه‌که‌ش بێزار بوونه له‌و گه‌ڕانه‌وانه‌ی سه‌دام بۆ مێژووی کۆن، بۆیه جان ده‌ڵی: سه‌دام به‌دگومانترین که‌سه تا ئێستا بینیومه، ئێمه پرسیارمان ده‌کرد ئه‌ویش به پرسیار وه‌ڵامی ده‌داینه‌وه، ده‌یپرسی بوچی له‌م بابه‌ته ده‌پرسن و دواتر زیره‌کانه خۆی لاده‌دا و ده‌چووه سه‌ر سه‌لاحه‌دینی ئه‌یبوبی و تیمه‌که‌ش فشاریان هێناوه نایانه‌وێ گوێبیستی شتگه‌لێکی وا بن، وه‌ڵامی سه‌دامیش ئه‌وه بووه ده‌مه‌وێ هه‌موو چیرۆکه‌که ببیستن.
تەنانەت شیکه‌ره‌وه‌که‌ی ئه‌مریکا به سه‌رسوڕمانه‌وه له باره‌ی هه‌ڵه‌کانیان ده‌نووسێت: وامده‌زانی که ژێر و بنی ژیانی دیکتاتۆری عێراق ده‌زانم، به‌ڵام مه‌علووم بوو که وانییه، له‌م دانپێدانانه‌دا زێده‌تر گه‌شتر ده‌رده‌که‌وێ زیانیارییه‌کانی ئه‌مریکا و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته پشتبه‌ستبووه به هه‌ندێک ناڕاستی جا ئه‌م ناڕاستیانه سه‌رچاوه‌که‌ی کوێ بووه و به‌چی شێوازێک گه‌یشتووه گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌مریکا دوای داگیرکردن تێگه‌یشت که که‌می زانیوه و هه‌ڵه‌ش زانیویه‌تی.
شیكەرەوەكەی ئه‌مریکا به ته‌ئکیدکردنه‌وه‌ی رای سه‌دام و خۆی دانانێکی زۆر جوان ده‌خاته‌ڕوو، ئه‌مریکا به‌و مه‌زنی و پاره هه‌یه‌تی به نسیبه‌ت جیهانی عه‌ره‌به‌وه بێ‌ئاگا و بێ زانیارییه، راسته سه‌دام دوای ده‌ستگیرکردنی ده‌رکه‌وت پیاوێکی ترسنۆک و پاڵه‌وانێکی بێ جه‌رهه‌ره، به‌ڵام پێشبینیکه‌رێکی واقیعی بووه و له‌وێدا به‌و تیمه‌ی ئه‌مریکای وتووه: ئێوه شکست ده‌خۆن، ئه‌نجام تێده‌گه‌ن که حکومه‌تکردن به‌سه‌ر عێراقدا به‌م ئاسانییه‌ش نییه، خودی شیکه‌ره‌وه‌که هه‌مدیس شاهیدی بۆ پێشبینی دروستی سه‌دام حوسێن ده‌دات و ده‌نوسێت: پێشبینی سه‌دام بووه راستی.
سه‌دام حوسێن به‌شێوه‌یه‌ک کاریگه‌ری له‌سه‌ر تیمه ئه‌مریکیه‌که دانا بوو، که بیر بکه‌نه‌وه چه‌نده هه‌ڵه بوونه له ناسینی ئه‌ودا، جان نیکسۆن کاتێک سه‌رسام ده‌بێ به‌وه‌ی له هه‌ر هه‌نگاوێکی رابردووی سه‌دام و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی که به‌بێ بیرکردنه‌وه و تێڕامان بووه، وێنا پێچه‌وانه‌که‌ی شیکارگه‌ڕانی ئه‌مریکا به‌جۆرێک سه‌رزه‌نشت ده‌کات و خوازیاری ئه‌وه نیشان ده‌دات ده‌بوو هه‌ڵسه‌نگاندنێکی چاکتر و باشتریان بۆ تواناکانی سه‌دام بکردایه.
کاتێک میدیا و ناوه‌نده‌کانی دیکه‌ی رای گشتی و رێکخراوه‌کان ئیدیعای گه‌وره و وه‌همی ده‌که‌ن بۆ ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریکا له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م کتێبه پێچه‌وانه‌که‌ی ده‌بینی، ئه‌وان هاتن عێراق رزگار بکه‌ن و به ده‌یان ساڵ له ململانێی بوون له‌گه‌ڵ رژێمه‌که‌ی سه‌دام، که‌چی شیکارکارێکی سه‌ر به‌و ده‌زگا ئه‌منیه گه‌وره‌یی جیهان ده‌ڵێت: عێراق ناوچه‌یه‌کی نه‌ناسراو بوو به نیسبه‌ت ئاژانسه‌وه(مه‌به‌ستی ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مریکایه)، له‌م تێڕوانیانه‌وه‌یه ده‌بێ بڵێن سیاسه‌تی ئه‌مریکا له عێراق ئێستێکی په‌یڕه‌وی ده‌کات به‌شێوه‌یه‌که ناتوانێ هاوسه‌نگی رابگرێت و ببێته هێزی بڕیارده‌ر و جڵه‌وی حوکمڕانی ئێران له ناو ده‌سه‌ڵاتی عێراق ببڕێت.
دروستە تەواوی ئامانجی پەرتووكەكە بۆ ناسینی سەدامە، بەڵام لە پشت ئەم ناسینەوە، ئەوە دۆخەی ئێستای عێراقیش تێدەتێدەپەڕێ دەبنین كە ئەمەریكا نازانێ بەچ شێوەیەك مامەڵەی لەگەڵ بكات و زۆرجار لە ناو ململانێەكانی ئەم وڵاتەدا بە دەستی بەتاڵ دەرچووە.
* پەرتووكە ٣١٥ لاپەڕە، یاسین نادر كاری وەرگێڕانی بۆ كردووە و چاپی یەكەمیەتی و لە بڵاوكراوەكانی خانەی چاپ و پەخشی رێنمایە.