ریشی سوناک بوو بە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا

ریشی سوناک بوو بە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا

 

 

ریشی سوناکی تەمەن 42 ساڵ کە لە دایک و باوکی هیندۆسی پەنجابی لەدایکبووە، کەمێک پێش ئێستا وەک براوەی پێشبڕکێکە بۆ سەرۆکی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا ڕاگەیەندرا.

لە هەلومەرجی ئێستادا پارتی پارێزگارانی ئینگلتەرا کە زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی هەیە، پارتی دەسەڵاتداری ئینگلتەرایە، کە سەرۆکوەزیران دیاری دەکات.

نزیکەی دوو مانگ لەمەوبەر، سوناک پێشبڕکێی سەرۆکوەزیرانی ڕادەستی خاتوو لیز ترۆس کرد، بەڵام ئەم پۆستەی بە دەستلەکارکێشانەوەی لیز ترۆس و کشانەوەی ڕکابەرەکانی دیکە وەرگرت.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top