بەڵێ لێرە بە گۆرانی (ھا گۆلا تەمە) ‎چۆکمان بە دوژمن دانا!

بەڵێ لێرە بە گۆرانی (ھا گۆلا تەمە) ‎چۆکمان بە دوژمن دانا!

دوای پێـــنج سال و شکاندنی شکۆی سێ وڵاتی دەوروبەری ھەرێمی کوردستان عێــراق و ئێــران و تۆرکیا و بە ناوبژیوانی و ھاریکاری بەریتانیای لەناو بەری خەونی کورد و بە چەکی ئەمریکا ھاتن بۆ ھێــرشکردن و داگیرکردنی خاکی کۆردستان بەڵام پێشمەرگە چوکیان بە دوژمنان و نەیرانی گەلی کورد نرا.

‎داستانی پردێ ئەو داستانەی کە بو بە مێژوو بۆگەلی کورد
‎کاتێک پێشمەرگەکانی پارتی و بارزانی لۆتی دوژمنیان لە عەرز دا و تێکیان شکاندن
‎ئاھا لێرە بۆ ئێمە رامان گرتن ، ئەبرامزمان لێ تیکشکاندن ئاھا لێرە بۆ پێمان گوتن ئێمە قۆتابی و پێشمەرگەی ریبازیکین خاک فروش و جاشایەتی و داگیرکاری قبۆل ناکەین ، ئاھا لێــرە پێمان گووتن خاک ئەخۆین لە برسان بەلام خاک چول ناکەین لە ترسان
‎لێرە بۆ کاتێک سۆپای عێراق و ئێران و تۆرکیا پێکەوە یەکیان گرت و ھاتن بو رووبەروو بونەوەی پێشمەرگە و بەناوبژی بەریتانیا و بە چەکی ئەمریکی بەلام سەرشور کران!
‎رێگایان پی نەدا ھیلی سۆریان بو دانا پیان گوتن ئێــرە کوردستانە ولاتی رۆژە ئەگەر خیانەت نەبێت ھیچ ھێزیک و ھیچ ولاتێک ناتوانیت ھێرشبکاتە سەر گەلی کورد و پێشمەرگە . لێرە ھەموو گەلی کورد بوی ئاشکرا بو کە کی کورد ئەپاریزیت و کێ ئەیەویت کورد سەربەخو بێت و کێش ئەیەویت کورد بفروشی و خیانەت بکا و ببێــتە ژێــردەستەی دووژمنانی گەلی کورد !
‎دوژمنانی گەلی کۆرد ویستیان ئیرادە و خەونی ١٠٠ سالەی گەلی کۆرد لە ناو ببەن کە دوای ١٠٠ سال کورد ویستی بو ریفراندۆم و سەربەخۆیی ئەنجام دا ، و دەنگی ریفراندۆم سەرکەوتنیک ی گەورەی بەدەست ھێنا ، بەلام ناحەزان و نەیران لە ناۆخو و دەرەوەدا دەستیان بە پەلەماری ھەریمی کۆردستان کرد و بە ھاریکاری خاکفروشان و خائینانی کورد رێگایان بو خۆشکرا کە تەواوی کۆردستان داگیر بکەن، بەلام وەلامی پێشمەرگە و قوتابیانی رێبازی پاک و پیـرۆزی بارزانی بە جوریک بو لەو رۆژە گشت نەیرانی توشی شۆک کرد و ورە و ئیرادەی دوژمنانی شکاند . بەلێ ئەمە پێشمەرگە و گیانفیدای وڵات بوون کە نەیان ھێــشت خاکی ھەریم بکەوێــتە دەست نەیاران و دوژمنان، پاش پێــنچ سالیش گشت ئەوانەی دژی گەلی کۆرد بوون ، وا لە ناو چوینە ، زۆرێکیان مردون و زورێکیان ناسنامەیان نماوە و زورێکیشیان سەرشوری دەسەلات و ولاتی خۆیان بوینە . بەلام گەلی کۆرد و پارتی دیمۆکراتی کۆردستا و بارزانی ھەر ماون و سەربلندانە ، وەک مەرجعیەتیکی گەورە لە ناوچەکە تاکە بریار لای ئەوە و خاوەنب بریاری سەرەتا و کۆتایی ھەر جەنابیانن.

‎داستانی پردێ
‎ گەرانەوەی شکۆ بو بۆ گەلی کورد
‎ (پردێ )
‎ (کابوسی داگیرکەران)
‎ ( گورستانی نەیاران)

‎تێکشکاندنی دوژمن لێــرە بۆ
‎تێکشکاندنی ئەبرامز ھەر لێــرە بۆ

‎ھەزاران سلاو لە گیانی پاکی شەھیدانی رێگای رزگاری کۆردستان وسەروەری نەمران
‎بارزانی نەمر وکاکە ئیدریسی ھەمیشە زیندو


‎ئێــوە راتان کرد ئێــمە رامان گرت

 

Top