داستانی پردێ ڕۆژی ھەستانەوە و مقاوەمەتی مێژوویی

داستانی پردێ ڕۆژی ھەستانەوە و مقاوەمەتی مێژوویی

 

 

‎٢٠ـی ئۆکتۆبەری (٢٠١٧) هێزە عێراقییە داگیرکەرەکانی ئەوکات بە حەشدی شەعبی و هێزێكی ئێجگار زۆر لە نەیارانی گەلی كوردستان لە پاسداری ئێران و چەندان گروپی توندڕەوی دیکەی ئێرانی و عێراقی و ھەواڵگری دەوڵەتانی ناوچەیی بە نیازی سڕینەوەی یەكجاری قەوارەی هەرێمی كوردستان و لەناوبردنی پارتی دیموکراتی کوردستان و بە دروشمی یا (قادمون اربیل) پەلاماری سەنگەرەكانی پێشمەرگەیان لە (پردێ و سحێلا) دا.

 لەو ئان و ساتەی «پێشمەرگە» شەڕی سێ دەوڵەتی دەكرد كۆمەڵێك بێگانە پەرست بە خەونی كۆتایی هێنانی "پارتی" دڵخۆشیان گەیشتبووە لوتکە، ھەر ئەوانەی خۆیان لەبەر کاتژمێرێکی ئەو ھێزە نەگرت و لە کەرکوک خۆیان تەسلیمیان کرد.

 

ھێزی ھێرشکار، موژدەی فەتحی هەولێریان دابوو بێ ئاگا لەوە پێشمەرگە بە ڕابەرایەتی (سەرۆک بارزانی)، هێشتا دروشمی یان كوردستان یان نەمان لە هزر و شكۆیاندایە، لەو ڕۆژەدا پێشمەرگە وەک ھەمیشە خۆی «نەچەماند» ڕۆژی ڕەشی نیشانی ئەو هێزە فاشیستانە و بێگانە پەرستاندا.

بە خوێنی ئاڵی چەندان شەهیدی سەربەرز و ورە پۆڵا، سەدان كوژراو و گەورەترین زیانی عسكریان بەرکەوت، ئەو ئابرامزەی هیچ چەكێك نەیدەبڕی لە پردێ و سحێلا تێكشكێنرا و هەرزان فرۆشكرا لەم شەڕە نابەرامبەرەدا، هەرسێ "دەوڵەت" شكان

‎خەونی دوژمنانی دەرەوە و ناوخۆ لە گۆڕنڕا.

‎بارزانی و پێشمەرگەكانی سەركەوتن.

‎شكۆ بۆ پێشمەرگە و گەلی كوردستان گەڕایەوە.

 

لە ڕاستیدا، داستانی پردێ ڕووبەڕوونەوەیەکی چەکداری ئاسایی نەبوو، بەڵکو پاراستنی ناسنامە و مێژوو و قەزیەیەک بوو کە ساڵەھای ساڵە ھەوڵی شکاندن یان لەناوبردنی دەدرێ، دروستی بابەتەکە ئەوەیە کە خۆڕاگریی پێشمەرگە ڕێگری لە داگیرکارییەکی ناڕەوا و ئاشکرای ئەم ھێزانە بوو کە مەبەستیان بوو ھەولێر بکەنە مۆڵگە و ناوەندی دەسەڵاتێکی دەوڵەتی ناوچەیی، ھۆکارەکەش، چاو ھەڵنەھاتن بوو بەو پێشکەوتنەکانی و ئارامی و تەناھییەی کە ھەرێمەکەدا ھەیە.

ھەوڵەکان بۆ داگیرکردنی ھەولێر شکستی ھێناو گەلی کوردستان وانەیەکی مێژوویی بە ناحەزانی کورد و دۆزە ڕەواکەی دا بەوەی کە (کورد خاوەنی مێژووییەکە کە بە سەدان ھێز و قوەت لەناوچەکە ھەڵناتەکێ)

 

بەشێک لە زیانەکانی ھێزی ھێرشکار لەو شەڕەدا:

۱. تێکشاندنی ۱٥ زرێپۆشی حەشد.

۲. تێکشاندنی ۲ دوو تانکی تی ۷۲ـی حەشد.

۳. تێکشکاندنی تانکێکی ئەبراهمزی ئەمریکی حەشد.

٤. کوژرانی زیاتر لە سەدان حەشدی شەعبی نزیکە ۲٠٠ کەس دەبوون.

٥.تێکشکاندنی دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازی.

ئەوە و دەیان زیانی دیکە لەسەر زاری فەرماندە باڵاکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی.

 

تا ئێستاش ھەڵوێستی "ئەمریکا" و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەم ھێرشە دوژمنکارییەی حکومەتی عێراقی ئەوکات و بێدەنگییان لە ژێر پرسیاردایە.

 

ڕووحی شەھید و قوربانییانی ھێزە قارەمان و پاڵەوانەکانی داستانی پردێ و سحێلا و تەواوی شەھیدانی کوردستان شادبێت.

Top