بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٣ پلە لە زەریای هێمن ڕوویدا

بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٣ پلە لە زەریای هێمن ڕوویدا

 

 

لێكۆڵینەوەی جیۆلۆجی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا (USGS) بڵاویكردەوە، بومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.3 پلە بە پێوەری رێختەر 673 کیلۆمەتر لە كەناراوەكانی پۆرتۆ ئارموێلێز لە پاناما روویداوە.

ئەم بوومەلەرزەیە لە قووڵایی ١٠ کیلۆمەتر ڕوویداوە کە ٧٣٨ کیلۆمەتر لە باکووری کۆستاریکا دوورە.

دوای ئەم بوومەلەرزەیە هیچ هۆشدارییەک لەبارەی ئەگەری ڕوودانی تسونامی نەدرا.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top