هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان هیوای نه‌ته‌وه‌یه‌ك‌..

هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان هیوای نه‌ته‌وه‌یه‌ك‌..

دڵسۆزی و خه‌مخۆری له‌ لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی هه‌ر گه‌ل و نیشتیمانه‌نێك بۆ خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌ی و هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیاریه‌تی و رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگه‌كان و فیداكاری له‌ كاته‌ سه‌خت و هه‌ستیاره‌كاندا وبیروهزر و باوه‌ری دیموكراسیی و ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان نه‌ك هه‌ر وڵات ونه‌ته‌وه‌ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ده‌بات به‌ڵكو ئاستی متمانه‌ و پێگه‌ی ئه‌و وڵاته‌ش زیاتر له‌ سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌و جیهان زیاتر ده‌كات .
كوردستان ئه‌و ناوچه‌ گرنگ و ستراتیژه‌یه‌ كه‌ ده‌یان ساڵه‌ له‌ ژێر زه‌بڕ و سته‌مكاری داگیركه‌ران به‌ توندترین شێوه‌ رووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین تاوانی دژه‌ مرۆڤایه‌تی بۆته‌وه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌رگیز به‌ بیری تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ و ڕق و كینه‌ مامه‌ڵه‌ی نه‌كردووه‌ و به‌تایبه‌ت له‌ دوای ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ خاوه‌ن قه‌واره‌ی یاسایی و ده‌ستووری خۆی و له‌ گشت روویه‌كه‌وه‌ سه‌ڵماندنی كه‌ حه‌زی له‌ ئاشتی و پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن و سوود و قازانجه‌ نه‌ك ته‌نها بۆ گه‌ل و قه‌واره‌كه‌ی به‌ڵكو بۆ هه‌موو دراوسێیه‌كانیشی .
به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌سته‌ له‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و شێوازه‌ حكوومرانییه‌كه‌ی بكه‌ین له‌ رووی پارێزگاریكردن له‌ ئارامی و سه‌قامگیری و وته‌كه‌ی ئه‌وا ده‌بینن كه‌ له‌ سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌ بووه‌ته‌ سیمبول و نموونه‌یه‌كی زۆر جوان له‌ رووی پێكه‌وه‌ژیان و گه‌شه‌سه‌ندن و حكومڕانیی.
بۆیه‌، هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی فیدراڵی ناده‌وڵه‌تی له‌ سه‌ر ئاستی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی بەهۆی بوونی ژماره‌یه‌ك هۆكار و پێشی هەموویان ئارامیەکەی متمانه‌یه‌كی گرنگی له‌ رووی سیاسی و كه‌سایه‌تیی و دیپلۆماسی لەسەر ئاستی ناوچه‌كه‌ و جیهان هەیەو بۆ بەرەوپێشبردن و پارێزگاریکردن لەم دۆخەی کەهەیە ئەرکی هەموو هێزو لایەنێکی سیاسیە کە پارێزگاری کردن لە ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمی کوردستان و به‌تایبه‌ت هه‌ولێری پایته‌خت.
پێکەوە ژیانی پێکهاتە جیاوازەکان وایکردوە هەرێمی کوردستان ببێتە نمونەی باڵا بۆ ناوچەکە، ئەگەر چی لە وڵاتانی ناوچەکە کێشەی ماف و ئازادی هەیە بۆ کەمە نەتەوە و ئایین و مەزهەبە جیاوازەکان، بەڵام لە هەرێمی کوردستان ژینگەیەکی تری پێکەوە ژیان دەبینرێت، تەنها لە شاری هەولێر لەڕووی نەتەوەییەوە کورد و تورکمان و ئاشوری و سریانی و تەنانەت عەرەبی ئاوارەش هەن، بەڵام گشت نەتەوەیەک مافی خۆی هەیە و مافی هێچ کامیان پێشێل ناکرێت ، لەڕووی ئاینی و مەزهەبیەوە لەهەرێمی کوردستان ، بەڵام هیچ کێشەیەک تاوەکو ئێستا ڕووی نەداوە لەنێوانیان، هەروەها بە یاسا مافەکانیان پارێزراوە و پەیوەندی باش لەنێوان ئایینەکان هەیە.
پێوسته‌ هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌ر ده‌وڵه‌ت و كیانێكی تر سه‌نگ و پێگه‌ی پارێزراو به‌هێز بێت و هه‌موو هێز ولایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌ زێهنیه‌تی ته‌ندروست سیاسه‌ت بكه‌ن به‌و مانایه‌ی كه‌ هه‌نگاوه‌كانیان له‌ پێناو به‌رژوه‌ندییه‌ باڵاكانی گه‌ل و نیشتیمان بێت نه‌ك حیزبی و خۆشه‌ویستی بۆ خاك و نه‌ته‌وه‌ پێش هه‌ر كارێكی تر بێت با ئێمه‌ش له‌ وڵاتانی ده‌وروبه‌رمان فێری خۆشه‌ویستی بین و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه‌ به‌ خوێن و خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌ به‌دی هاتوون به‌رگریان لێبكه‌ین و بیانپارێزین ، چونكه‌ هه‌ڕێمی كوردستان ئه‌مڕۆ به‌ به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ پێشه‌نگه‌ له‌ ئارامی و ئاشتی و گه‌شه‌سه‌ندن بەهەموو پێوەرە سیاسیەکان پاراستنی پایتەخت هێڵی پێشەوەو کاری لەپێشینەی هەموو دەسەڵاتداریەتیەکی سیاسیە بەڵام سه‌یروسه‌مه‌ره‌یی هه‌ندێك حیزب ولایه‌ن كه‌ هەوڵی نائارامی وتیرۆر و كاری تێكده‌رانه‌ و دروستكردنی بێ متمانه‌یی دەده‌ن لەوەدایە پاش سێ ده‌یه‌ حوکمڕانی و وەک پێکهێنەرێکی سەرەکی ئەم هەرێمە کەچی ئارامی و ئاسایشی پایتەخت بکەیتە ئامانج و هەوڵی تێکدانی بدەیت !
دوژمنان وناحه‌زان زۆر له‌ مێژه‌ هه‌وڵی ناسه‌قامگیركردن و بێ متمانه‌كردنی هه‌ولێری پایته‌خت به‌ڕێگه‌ی مووشه‌كبارانكردن و په‌ڵاماری تیرۆریستی و گه‌مارۆدانیان داوه‌ به‌تایبه‌ت كرده‌وه‌ تێكده‌رانه‌ نێوخۆییه‌كانی هه‌ندێك كه‌س ولایه‌ن ناكرێت ناکۆکی هیچ هێزێکی سیاسی تەنانەت دووهێزی سیاسیش پاساوی ئەوەنین کە دەست بۆ ئارامی و ئاسایشی پایتەخت بدرێت و هەڵبدرێت بەبەرچاوی دونیاوە دیمەنێک بۆ پایتەخت دروستبکرێت کە ئارامی ئاسایشی تێدانیەو وانیشانبدرێت هیچ کەس و لایەن و گروپێک تێیدا پارێزراونین ئەم نەفەسەی شەڕەنگێزی و ترس و تۆقاندنە نەلای خەڵک و نەلای دەسەڵاتداریەتی ڕاستەقینەی شارو وڵات جێگه‌ی قه‌بووڵكردن نین و باجی پاراستنی ئارامی پایتەختیش هەرچی بێت سڵی لێناکرێتەوەو ناکرێت بەقوربانی هه‌ر كه‌سو لایه‌ن و بۆ هه‌رمه‌به‌ستێك بێت .
بۆیه‌" ناكرێت و نابێت له‌ ژێر هه‌ر سیناریۆو بارودۆخێکداو لەژێر هەرپاساو بڕوبیانویەکدا نابێت و ناکرێت پایتەختی کوردستان بکرێتە گۆڕه‌پاتی تەسفیەحساباتی نێوخۆیی حیزبێکی دیاریکراو چونکە هەولێر لەسەر ئاستی کوردستان پایتەختەو دەیان کونسوڵخانه‌ی وڵاتان و سەدان کۆمپانیا گەورەی ناوچه‌یی و جیهانی تێدایەو بوە بەڕەمزی شکۆو شانازی نەک ته‌نها هەر کوردانی باشوور بەڵکو هەرکوردێک لەهەر کوێیەکی ئەم جیهانەدا بێت چونکە هەموان هەولێری پایته‌ختی كوردستان وەک ئومێد و قەڵغانی دۆزی ڕەوا نه‌ته‌وه‌ کورد دەبینن.

Top