دیدی تەندروست ؟؟.

دیدی تەندروست ؟؟.

 سەرکردەو حزبی خاوەن دیدی تەندروست و لەبار ، ئەوانەن پێش هەمو شتێکی دیکە (باوەر بەخۆن) ، سەرەڕای لەمپەرو رێگرییەکان ماندونەناسانە برەو بە خەبات و تێکۆشان دەدەن لە پێناوی سەرکەوتنی گەل و نیشتیمانەکەیان ، بۆیە دەتوانن لە کاتە جومگەیی و هەستیارەکاندا شارەزایانە هەڵس و کەوت بنوێنن لە ئاست کێشە ئاڵوزەکاندا و ئاراستەکردنی روداوەکان بەرەو کرانەو چارەسەر، کردنەوەی گرێ کوێرەی هەڵبژاردنی سەرۆکی نویی عیراق و زەمینەسازی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدڕاڵی لە چوارچێوەی ئەم بۆچونەدایە، کاتێک هەمو لایەنە سیاسییەکان رویانکردە بارەگای سەرۆک مسعود بارزانی بێ هۆکار نەبو بەڵکو گەیشتنە ئەو ڕاستییە بەرێزیان رێبەری گەلێکە نەک تەنها حزبێک ، خەمخورانە بیر لە چارەسەری گرفتەکان دەکات دور لە هەر خۆ سەپاندنێک ، دور لە هەر خواست و ویستیکی کەسی و حزبی ، بەڵکو لە خەمی ئاسودەیی گەل و ولاتدایە ، ئومێدمان وایە پاداشتی ئەم هەنگاوە سیاسییە بوێرانەیە هاندانی هەمو لایەنە بەشداربووەکانی پروسەی سیاسی لە عیراق و کوردوستاندا بێت بۆ دورکەوتنەوە لە هەر جورە دەمارگیرییەک و ڕوو لە هەماهەنگی و کاری باش و سودبەخش بکرێت لە نێوان هەولێرو بەغدادا و لەبەر ڕوشنایی دەستوری هەمیشەییدا ئەرک و مافەکان پارێزراوبن .

Top