نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌ له‌تیف ره‌شید ده‌كات

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌ له‌تیف ره‌شید ده‌كات

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی له‌ له‌تیف ره‌شید ده‌كات به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ سه‌ركۆماری عێراق.

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر)، پیرۆزبایی له‌ له‌تیف ره‌شید سه‌ركۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ دەخوازێت.

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رای گەیاندووە: "هيوادارم هه‌موو لايه‌نه‌كان پێكه‌وه‌ هاوكار بن بۆ داهاتوویه‌کی باشتر و هاتنه‌كايه‌ى حكوومه‌تێكی‌ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى داواكاريى هاووڵاتيان و ته‌حه‌دييه‌كانى ئه‌م قۆناغه"‌.

Top