پەیامێك لە سەرۆك بارزانییەوە بۆ ڕای گشتی

پەیامێك لە سەرۆك بارزانییەوە بۆ ڕای گشتی

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆك مەسعود بارزانی، لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنی سەرکۆمارەوە، پەیامێكی بۆ رای گشتیی هەرێمی كوردستان و عێراق بە هەردوو زمانی كوردی و عەرەبی بڵاو كردەوە.

لە پەیامەكەی سەرۆك بارزانیدا هاتووە: "لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنی سەرکۆمارەوە، هەر لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو هەتا ئێستا هەوڵێکی زۆر درا بۆ ئەوەی ئیرادە و ئیستحقاقاتی گەلی کوردستان دەستی بەسەردا بگیرێت و کەسێک لە دەرەوەی کۆدەنگی و ئیرادەی گەلی کوردستان وەک سەرکۆمار بسەپێندرێت. بەڵام ئەو هەوڵانە سەرنەکەوتن و ڕێگە نەدرا ئیرادەی خەڵکی کوردستان پشتگوێ بخرێت. بۆ ئێمە هەمیشە پڕەنسیپ گرنگترە لە پۆست و پلە و پایە و، دواجاریش ئەو پڕەنسیپە سەرکەوت کە نابێ کەسێک بەسەر ئیرادەی گەلی کوردستاندا بسەپێندرێت و بکرێتە سەرکۆمار."

سەرۆك بارزانی لە كۆتایی پەیامەكەیدا دەڵێ: "هیوادارم هەنگاوەكانی داهاتووی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق لە خزمەتی بەرژەوەندیی عێراقی فیدڕاڵ و هەرێمی كوردستاندا بێت و كەشوهەوایەكی نوێ ژیانی سیاسی بگرێتەوە و، كۆتایی بە كێشە و ئاستەنگ و قەیرانەكانی ڕابردوو بێت."پەیامێك لە سەرۆك بارزانییەوە بۆ ڕای گشتی

Top