سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماری نوێی عێراقی فیدراڵ دەکات

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماری نوێی عێراقی فیدراڵ دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی ئۆکتۆبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە لەتیف ڕەشید کرد بەبۆنەی هەلبژاردنی وەک سەرۆک کۆماری عێراق.
لەمبارەیەوە سەرۆکی حکومەت لە تویتێکیدا ڕایگەیاند” پیرۆزباییم لە د. لەتیف ڕەشید کرد بەبۆنەی ھەڵبژاردنی بە سەرۆك کۆماری نوێی عێراقی فیدراڵ. داوام لێکرد لە ئاست بەرپرسیارێتیی گرنگیی خۆیدا بێت بۆ پاراستنی مافە دەستوورییەکانی گشت عێراقییەکان بە هەرێمی کوردستانیشەوە.
هەموومان بەرگەی ئاڵۆزی زۆمان گرتووە. ئێستا دەبێت ئیرادەیەکی ڕاستەقینە هەبێت بۆ ئەوەی سەرلەنوێ دەست پێ بکەینەوە. چیتر ناکرێت خواست و پێداویستییەکانی خەڵک پەراوێز بخرێت. “

Top