شانەیەكی زیرەك و تایبەتمەندییەكانی
رەنگە زۆربەمان ئەوە نەزانین كە مووی مرۆڤ و رەنگە گیانلەبەرانی دیكەش (یۆن)ی ئەرێنی و نەرێنی هەیە. لێككەوتەی ئەو جۆرە مووە لە شەوانی تاریكدا هەستتان پێكردووە كە كارەبای هەیە.
كاتێك بە موجەففە سەرت وشك دەكەیەوە، (یۆن)ە گەرمەكان لە موودا لەناو دەچن، كاتێك تەنیا (یۆن)ە ساردەكان دەمێننەوە، تاڵە مووەكان ئاڵۆز و داوداو دەبن. شیائومی كە كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنەری تەكنەلۆژیای نوێیە و سەر بە وڵاتی چینە، بە بەرهەمهێنانی شانەیەكی زیرەك كێشەی ئەم ئاڵۆزی و داوداوەی لە موودا كردووە.
بە داگرتنی دوگمەیەك لە Yueli Comb (یۆن)ە گەرمەكان خۆیان رێكدەخەنەوە و رێك دەبنەوە. هەربۆیە قژێكی ساف و لووستان دەبێت. كێشی ئەم شانەیە 123 گرامە. تایبەتە بە خانمان و رەنگی پەمەییە. شانەكە نەتەنیا كاریگەری لەسەر قژ هەیە، بەڵكو بە ئارامی ماساژی دەدا و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی كە خوێنبەرەكان باشتر كاری خۆیان بكەن و موو زیاتر گەشە بكات.