بەهۆی لافاو و زەوی لەرزین 92 کەس گیانیان لەدەستدا و بێسەروشوێنن
بەهۆی زۆربوونی ئاوی پێنج ڕووباری بچووک و دروستبوونی لافاو لە ناوەڕاستی ڤەنزوێلا، لانیکەم 36 کەس گیانیان لەدەستداوە و 56 کەسیش بێسەروشوێنن.
جێگری سەرۆکی ڤەنزوێلا ڕایگەیاند: بارانبارین کە شەوی شەممە بەگوڕ دەستی پێکردووە، داری گەورە و پاشماوەی لە شاخەکانی دەورووبەر ڕاماڵیوە وگواستوویەتەوە بۆ ناوچەی تجریاس کە 40 میل (67 کیلۆمەتر) لە باشووری ڕۆژئاوای کاراکاسەوە دوورە و زیانێكی زۆری بە بازرگانی و زەوییە کشتوکاڵییەکان گەیاندووە.
جێگری سەرۆکی ڤەنزوێلا گوتی: بەهۆی ئەو لافاوە 317 خانوو بەتەواوی وێران بوون و 757 خانووش زیانیان بەركەوتووە.
گوتیشی: چڕی بارانەکە بە جۆرێک توندبووە کە لە ماوەی ٨ کاتژمێردا هێندەی مانگێک باران باریووە و ئاوی ڕووبارەكانی لە ڕاددە بەدەر زیاد كردووە.
حکومەتی ڤەنزوێلا ڕایگەیاند: کە تیمەكانی فریاگوزاری بۆ ناوچەكە نێردراون بۆ دۆزینەوەی کەسانی ونبوو و تا ئێستاش لەگەڕان بەردەوامن.
گوڵان: سەردار خەلیل