سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، 2022/10/9 له هه‌ولێر، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئێريك شۆڤاليێ، باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له عێراق، دوايين پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سياسى له عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ڕه‌وشی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان، پرسی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌کان و دۆخى ناوچه‌كه‌يان به‌گشتى تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى سياسى و ئه‌منيى عێراقيان بۆ سه‌قامگيريى ته‌واوى ناوچه‌كه به پێويست زانى و جه‌ختيان له پێكه‌وه‌كاركردنى لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق بۆ تێپه‌ڕاندنى سه‌ختى و ته‌حه‌دييه‌كانى قۆناغه‌كه كرده‌وه كه بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێ پشت به گفتوگۆى بنياتنه‌رانه و لێكگه‌يشتنى هاوبه‌شى نێوانيان ببه‌سترێت.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه عێراقييه‌كان شايانى ژيان و داهاتوويه‌كى باشترن و ده‌كرێ به يارمه‌تى و هاريكاريى دۆستان و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و سه‌ختييه‌كان تێپه‌ڕێنن. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه تيشك خرايه سه‌ر هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆك ماكرۆن و فه‌ره‌نسا له يارمه‌تيدان و هاندانى لايه‌نه عێراقييه‌كان بۆ لێكگه‌يشتن و ڕێككه‌وتن له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كاندا.
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گرنگيى به‌رده‌واميى گفتوگۆى نێوانيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، دۆخی شه‌نگال، بارودۆخی ئێزدییان، خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌ورێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو كه به‌ڕێز كونسولى گشتيى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوو.