پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی (جەژنی جەمایێ)

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی (جەژنی جەمایێ)

 

بە بۆنەی هاتنەوەی (جەژنی جەمایێ)ی خوشک و برایانی کوردی ئێزدی گەرمترین پیرۆزبایی لە میری ئێزدیان و بابەشێخ و کەسایەتی و شێخانی ئێزدی و ئەنجوومەنی رووحانی ئایینی ئێزدی و سەرجەم کوردانی ئێزدی لە کوردستان و جیهان دەکەین و، ئومێدەوارین بە خۆشی و ئارامی و ئاسوودەیی رۆژانی جەژن بەسەربەرن.
لەو دەرفەتەدا دووبارە جەخت لەسەر پتەوکردنی گیانی برایەتی و پێکەوەژیان لە نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی کوردستان دەکەینەوە، هەروەها بە هەموو لایەک هەوڵ بدەین بۆ دەستەبەرکردنی خۆشگوزەرانی زیاتر بۆ هاووڵاتیان.

ئێمە وەک پارتی دیموکراتی کوردستان وەک هەمیشە پاڵپشتی و پشتیوانی خۆمان و سەرۆک بارزانی بۆ خواست و ویستی رەوای خوشک و برایانی کوردی ئێزدی دووپات دەکەینەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ ناوەند و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ چارەسەرکردنی یەکجارەکی کێشەی ئەو ناوچە و شارانەی شوێنی نیشتەجێی بوونی خوشک و برایانی کوردی ئێزدین.
جارێکی دیکە جەژنی جەمایێ پیرۆز دەکەین و ئومێدی بەختەوەری وشادی بۆ خوشک و برایانی ئێزدیمان دەخوازین..

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٦ـی١٠ـی٢٠٢٢

Top