بەرپرسی گرتووخانەکانی کشمیر کوژرا

بەرپرسی گرتووخانەکانی کشمیر کوژرا

 

 

چەند چەکدارێک بەڕێوەبەری گشتی گرتووخانەکانی کشمیریان کوشت.

 

دوێنێ سێشەممە پۆلیسی هیندستان ڕایگەیاند، بەڕێوەبەری گشتی گرتووخانەکانی کشمیری ژێر کۆنترۆڵی هیندستان کوژرا. ئەم کوشتنه له کاتێکدا روویدا که وەزیری ناوخۆی حکومەتی دەهلی له ناوچەکەدا ئامادەبوو.

 پۆلیسی جامۆ ڕایگەیاند، شەوی دووشەممە تەرمی هێمانت کومار لۆهیای تەمەن 57 ساڵ، بەڕێوەبەری گشتی گرتووخانەکانی ناوچەكە لە ماڵەکەی خۆیدا لە ناوچەی جامو دۆزرایەوە.

پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە، یارمەتیدەرێکی خێزانی سەر بە گروپە چەکدارەکان بەرپرسیارە لە کوشتنەکە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top