نــامەی (لیزترەس)؟؟؟

نــامەی (لیزترەس)؟؟؟

نامەی سەرۆک وەزیرانی شانشینی بەریتانیا (لیز ترەس) بۆ رێزدار مسروربارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردوستان واتادارە لەسەرئاستی سیاسی ، ئابوری و ئاسایش) چو نکە کاتەکەی هاوتەریبە لە گەڵ هەبونی چەندین تەنگژەی فرە ڕەهەندی ناوخۆیی عیراقی ، هەرێمی و جیهانی ، بەتایبەتی لە بواری (وزە ، ئاسایش و هاوکێشەی هاوسەنگی هێز) و سەرکێشییان بۆ ململانێی توندی هەمەلایەن ، شاراوە نییە لە جیهانی سیاسەتدا بەرژەوەندییەکان نەخاسمە (بەرژەوەندی ستراتیجی دورمەودا) کروکی پەیوەندییەکانی نیودەوڵەتی پێکدێنێت و بەڵکو لێکەوتەی جیو سیاسی ، ئابوری و هەورازو نشێوی هەژمونی سەربازی هاوپێچ دەکات. لەو چوار چێوەیەشدا هەرێمی کوردوستان بێ ئاگانەبووە و لە جموجوڵ و هەماهەنگی هاوسەنگدا ئامادەیی هەبوو، ئامادەبونی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت لە چەندین بونەی هەستیاری جیهانی و هەرێمیدا کە بریتین لە ؛ سەردانەکانیان بۆ وڵاتانی( ئەمریکا ، بەریتانیا ، فەرەنسا ، وڵاتانی کەنداو تورکیا) ، بەشداریکردنی سەرۆکی حکومەت لە دیدارەکانی ( دافوس و چەتەمهاوس) و بانگهێشتکردنی سەرۆکی هەرێم لە رێورەسمی ناشتنی (شاژنی بەریتانیا) دا لە لایەک، سەردانی گەورە بەرپرسانی نێودەوڵەتی بۆ هەرێمی کوردوستان و کوبونەوەیان لە گەڵ جەنابی سەرۆک مسعودبارزانی ، تادەگاتە ناردنی نامەکەی (لیزترەس)ی سەرۆک وەزیران لە لایەکی دیکەوە، گرنگی هەرێمی کوردوستان لەسەر نەخشەی داهاتوی (سیاسی و ئابوری) ناوچەیی و جیهانی دەخەنە روو، بۆیە زۆر پێویستە وەک ئەرکێکی نیشتیمانی بەخەمخۆری و لێزانینەوە وەبەرمهێنانی لەسەر بکرێت .

Top