دۆزینەوەی گۆڕی ٧٦ منداڵی قوربانی لە وڵاتی پیرۆ

دۆزینەوەی گۆڕی ٧٦ منداڵی قوربانی لە وڵاتی پیرۆ

 

 

لەم دواییانەدا گۆڕی ٧٦ منداڵ لە وڵاتی پیرۆ دۆزرایەوە، کە نزیکەی هەزار ساڵ لەمەوبەر لە ڕێو ڕەسمە ئایینییەكانی شارستانیەتی چیمۆ لە سەردەمی پێش کۆلۆمبیادا کرابوونە قوربانی.

ئەم گۆڕانە لە ئۆپەراسیۆنێکی هەڵکۆڵین لە شوێنێکی پیرۆزدا دۆزراونەتەوە کە پێشتر ئێسکی منداڵانی تێدا دۆزراوەتەوە.

تەمەنی منداڵە قوربانییەکان لە نێوان ٦ بۆ ١٥ ساڵ دەخەمڵێندرێت. هەمان تیمی توێژینەوە پێشتر لە نێوان ساڵانی ٢٠١٦ بۆ ٢٠١٩ پاشماوەی ٢٤٠ منداڵیان دۆزیەوە کە لەلایەن ئەم شارستانیەتییەوە قوربانی کرابوون کە لە نێوان ساڵانی ٩٠٠ بۆ ١٤٥٠ لە کەناراوەکانی باکووری پیرۆ ژیاون.

توێژەرانی تیمەکە بە ئاماژەدان بەوەی كە قوربانیدانی مرۆڤ بە تایبەت منداڵان بەشێکی سەرەکی شارستانییەتی چیمۆ بووە، توێژەرانی تیمەکە پێشبینی دەكەن کە ژمارەی ئەو پاشماوەی مرۆڤانەی دۆزراونەتەوە لە ساڵی ٢٠٢٣دا زیاد بکات.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top