سه‌رۆکی‌ حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازی له‌ موحسین مه‌نده‌لاوی، جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کرد.

سه‌رۆکی‌ حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازی له‌ موحسین مه‌نده‌لاوی، جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کرد.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه 1ی ئۆکتۆبەر، مەسرور بارزانی، سه‌رۆکی‌ حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازی له‌ موحسین مه‌نده‌لاوی، جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کرد.

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لێکرد بەبۆنەی هه‌ڵبژاردنی به‌ جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هیوای سه‌رکه‌وتنی له‌ ئه‌رکەکەیدا بۆ خواست.

لە دیدارەکەدا کە شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران ئامادەی بوو، بارودۆخی سیاسیی عێراق و چارەسەکردنی بنەڕەتی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور، تاووتوێ کران.

Top