كۆنگره‌ی 14 ئه‌رك وبه‌رپرسیاریه‌تی قورس و ئومێدی داهاتوویی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ..

كۆنگره‌ی 14 ئه‌رك وبه‌رپرسیاریه‌تی قورس و ئومێدی داهاتوویی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ..

چارەنووس و قەدەر و پێشهات و رووداو بێت یان هەر شتێكی تر كە ناوی لێبنرێت ، بەستی 13 كۆنگرە لە گۆنگرەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لەماوەی 76 ساڵ خەبات و بەرخودانی ، هەمیشە لە نێو گۆرانكاری و زۆرجاریش هەڕەشە و مەترسی بەرێوە چوونە ، بۆ قۆناغی ئێستا گەلەكەمان و ناوچەكە و جیهان كە هەمووان چاویان لە سەر بەستنی كۆنگرەی 14یە ، ئەوەی دەبینرێت و خۆیندنەوەی بۆ دەكرێت دۆخی هەرێمایەتیی و جیهانی و عێراقی و دەوروبەریشمان بە رەوشێكی زۆر هەستیار دا گوزەر دەكات ، لەگەڵ هەموو ئەو ئەگەر و گۆرانكارییانەش بەڵام هەنگاوەكان بۆ بەرێوەچوونی ئەو رووداو و پێشهاتە مێژووییەی نەتەوەكەمان بە بەرێوەچوونی كۆنفرانس لە هەر چوار پارێزگای هەرێمی كوردستان بەرێوە دەچێت و چاوەروان دەكرێت دوای تەواوبوونی كارەكان و پلانەكان لە مانگی 11ی 2022 پارتی لە شاری دهۆك كۆنگرەی خۆببەستێت .

ئەوەی گرنگە لە ئەنجامی بەستنی كۆنگرە هەم بۆ پارتییەكان و هەمیش بۆ كەسانی تر و چ ئەوانەی كە لە سەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیش بە وردی چاودێری ئەم رووداوە گرنگە و پرۆسەكەش دەكەن ، باش لە كاریگەری پارتی دیموكراتی كوردستان بە رابەرایەتیی سەرۆك بارزانی گەیشتوون كە چۆن كاریگەری لە سەر گۆرینی هاوكێشەكان و پرسە گرنگەكان هەیە چ لە سەر ئاستی عێراق و ناچكە بەتایبەت وڵاتانی دوونیاش بەگرنگییەوە لە سەنگ و پێگەی پارتی دەرووانن

پارتی دیموكراتی كوردستان لەماوەی 12 ساڵی رابردوو ، بە هۆی هەڵومەرج و گۆرانكاری پێشهاتەكان نەیتوانیووە كۆنگرە ببەسێت و بۆیە كۆنگرەی 13هەمیشی لە ساڵی 2010 لە شاری هەولێری پایتەخت بەسەركەوتوویی ئەنجامدا

ئەوەی روون و ئاشكرایە ، پارتی خاوەن هێزێكی كاریگە و داینامۆی حكوومرانییە لە هەرێمی كوردستان و ئینجا هێزی كاریگەرە بۆ پشتیوانیكردنی لە دۆزی كورد خەبات دەكات لە پێناو گەیاندنی پرسی كورد بۆ قۆناغی دەوڵەتداری و سەربەخۆیی و لە هیچ كام لە قۆناغەكاندا سازی لە سەر مافەرەواكانی كورد وكرودستان نەكردووە

بەهۆی ئەو هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتیمانییەیانەی پارتیمان لەماوەی 76 ساڵی رابردوو، بۆ خۆنەچەماندنی بەرامبەر دووژمنان و داگیركەرانی كوردستان و ئینجا پارێزگاریكردن لە شكۆ و ئیرادە نەتەوەكەی رووبەرٍووی پیلانگێری و پەڵاماردان و گەلەكۆمەكی گەورە بۆتەوە ، بۆیە، هیچ دووژمن و داگیركەرێك نەماوە پەڵاماری پارتی و بارزانی رابەرمان نەدات بەڵام لەگەڵ هەر برینێك لە جەستەی پارتی ئەوا زیاتر لە جاران بەهێز و ڕاوەستاوتر بەرامبەر نەیارانی وەستانەوە بۆ بەدیهێنانی مافەرەواكانی ، لەگەڵ ئەوەشدا دەیان جاری هەوڵی لەناوبردن و سڕینەوەیان داوە و بەهێزتر لەجاران لەگۆڕەپانی خەبات و كوردایەتیی درێژەی بە تێكۆشان داوە .

ئەوەی هەمیشە پارتی بەهێزی هێشتەوە و بەرەو لووتكەی سەركەوتن و جیاواز لە هەموو جیزب و لایەنەكانی تر ، پارتی خاوەن پێشمەرگە ، سەرۆك و رابەرێكی ژیر و زانایە .

هەروەها گەلی كورد باش ئەو راستییە دەزانێت كە پارتی ئەو حیزبە جێگەی متمانە و باوەرییە كە بە رۆح و باوەر بەرگری لە دۆزی كورد وكوردستان دەكات .

دووژمنان ئەو پارتی و قوتابخانەیە هەمیشە خەون بەوەوە دەبینن كە پارتی وەك حیزبەكانی تر لاواز و پەرتەواز بێت ، بەڵام راستییەكە ئەوەیە كە خانەوادەی بارزانی خاوەن بیروهزری نیشتیمانی و نەتەوەیی و ئاوێتەن لەگەڵ گەلی كورد نەك تەنها لە هەرێمی كوردستان بەلكۆ لە سەر ئاستی كوردستانی گەورەش ئومێد و هیوایەكی مەزنە .

هەروەها وەك لە سەرەتاش ئاماژەم پێدا ، پارتی و گەلی كورد پەیوەندییەكی رۆحییان هەیە بەو مانەیەی كە رۆحێكن لە یەك جەستەدا و چارەنووس و قەدەرەكەش هەروەها بووە ، كە پارتی و كورد وكوردستان ئاوێتەی یەكترن ، هەر ئەوەش وایكردووەكە

زۆربەی گرەوەكان لەسەر تێكچوون و لاوازبوونی پارتی پووچەڵ ببن.

هەنگاوەكانی پارتی زۆر لۆژیكانە و بەپلان و بەرنامەن و ستراتیژیی و هەنگاوەكانی لە سەر بنەمای سەقامگیری و بەدەستهێنانی مافەرەواكانی گەلی كوردە ، هەر بۆیە، ئەوەی چاوەروان و پێشیینی دەكرێت لە كۆنگرەی 14ی پارتیمان ئەو راستییەیە كە سەرۆك بارزانی بناغەیەكی پتەوتر و بەهێزتر لە جاران بۆ سەركردایەتیی كردنی پارتی دابنێت هەر لە نوێ بوونەوە تا رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگ و كێشەكانی بەردەمی لە پێناو گۆرانكارییەكی ڕیشەیی لە حیزب و لە پێناو زیاتر بەهێزكردنی هەنگاوەكانی پارتیمان .

بەدڵنییاییەوە ، هەندێك كادیر و كەسایەتیی نوێی و پەروەردەی رێبازی پارتی و بارزانیی ئەرك و بەرپرسیاریەتیی بۆ زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوایی گەل و نیشتیمان وپارتەكەیان دێنە گۆڕەپانی خەباتەوە بە تایبەت لە سەر ئاستی ئەنجوومەنی سەركردایەتییەكان و لق و مەكاتب و ناوچەكەو ئۆرگانی تر و ئینجا گرنگیدانی زۆر بۆ رۆڵی ئافرەتان لە كاری و بەرپرسیاریەتیی پارتایەتی.

هەنگاوەكانی بەستنی كۆنگرەی 14ی پارتی بە پلەی یەكەم ، لە پێناو پارێزگاریكردنە لە كورسی و دەنگەكانی پارتی لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو چ لە سەر ئاستی كوردستان و چ لە سەر ئاستی عێراق .

هەروها پارێزگاریكردن لە قەوارەی هەرێمی كوردستان لە رووی ئارامی وئاشتی و بەهێزكردنی پێگەی ئابووری و ئاسایشەوە

ئینجا پەیوەندی بەهێز لەگەڵ گشت حیزب و لایەنە كوردستانییەكان .

گرنگیدانی زیاتر بە پەیوەندییە سیاسی و دیپلۆماسییەكانی لە سەر ئاستی عێراقی، ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان لە سەر بنەمای بەرژوەندییە باڵاكانی كورد وكوردستان .

لەگەڵ چەند پرسێكی تر گرنگ و ئەركی دیكە كە وەك هەمیشە بەرپرسیاریەتی قورسی خستۆتە سەر شانی پارتی دیموكراتی كوردستان كە ئومێد و هیوای نەتەوەیەكی لە سەر بونیاتنراوە .

 

Top