راگــەیــانــدراوێــک لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

راگــەیــانــدراوێــک لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا وێڕای ئیدانەکردنی هێرشەکانی ئەمڕۆ ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان، راشی دەگەیەنێت کە کوشتنی ژن و منداڵی بێتاوان کردارێکی تاوانکاری دژ بە مرۆڤایەتییە و ھیچ پاساوێک ھەڵناگرێت.

ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەکەیە:-

راگەیاندراوێک لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

پەلامار و بۆردومانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر ھەرێمی کوردستان لە ھەردوو پارێزگای ھەولێر و سلێمانی پێشێلکردنی سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان و عێراقە، هاوکات کوشتنی ژن و منداڵی بێتاوان کردارێکی تاوانکاری دژ بە مرۆڤایەتییە و ھیچ پاساوێک ھەڵناگرێت،

ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان ئەم پەلامار و بۆردومانکردنانە ئیدانە دەکەین و بە ڕێزنەگرتنی بنەماکانی دراوسێیەتی و دۆستایەتی دەزانین و، پێویستە کۆتاییان پێ بھێندرێ و چیتر ھەرێمی کوردستان نەکرێتە گۆڕەپانی ململانێ و یەکلایی کردنەوەی کێشە و گرفتە ناوخۆییەکانیان کە پەیوەندییان بە ھاووڵاتیانی خۆڕاگری ھەرێمی کوردستانەوە نییە.
کێشە و گرفتەکان بە خوڵقاندنی ئاڵۆزی لە دەرەوەی سنوورەکان چارەسەر ناکرێن بەڵکو باشترین رێگای چارەسەرکردن گفتوگۆ و یەکتر قبوڵکردنە بە ھەبوونی جیاوازیەکانیشەوە.
لە کۆتاییدا خەمباری و نیگەرانی خۆمان دەردەبڕین بەرامبەر ھەموو ئەو زیانە گیانی و مادییانەی بەر دانیشتوانی ئەو دەڤەرانە کەوتوون.

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٨ـی٩ـی٢٠٢٢

Top