دیداری ڕافیدێن بۆدیالۆگ: هه‌ڵســـه‌نگاندن وبــه‌راورد
سه‌نته‌ری رافیدێن بۆدیالۆگ ئه‌مرۆ،له‌ژێردروشمی (جیهان له‌گۆراندایه)،چواره‌مین كۆربه‌ندی خۆی بۆماوه‌ی چوار ڕۆژ،به‌به‌شداری 300كه‌سایه‌تی سه‌ركرده‌و سیاسی وئه‌كادیمی، ناوه‌خۆی وده‌ره‌وه و33ولات،به‌سپۆنسه‌ری كه‌نالی ئاسمانی كوردستان24 ئه‌مرۆ وه‌كویه‌كه‌م رۆژده‌ستی به‌پانێله‌كانی خۆی كرد،كه‌به‌گشتی ته‌وه‌ری باسه‌كان بریتین له: جیهان له‌دوای جه‌نگی ئۆكرانیاوروسیا،سیاسه‌تی دراو،پشتێن ورێگاوده‌روازه‌ی جیهانی،ئاسایشی خۆراك،خوێندنی بالا،لوتكه‌ی به‌غدابۆهاوكاری وهاوپه‌یمانی،خێله‌كانی ئێراق وره‌سه‌نایه‌تی.
هه‌لسه‌نگاندن:
ئێراق(جگه‌له‌كوردستان)، به‌هۆی هه‌لكه‌وته‌ی پێكهاته‌ی جیاواز، به‌رده‌وام پێویستی به‌ئاشتی ودیالۆگ وسازان هه‌یه،به‌لام له‌ماوه‌ی 19سالی رابردوو،به‌رده‌وام له‌قه‌یراندایه،جگه‌له‌قه‌یرانی ناوه‌خۆ،ده‌ستی ده‌ره‌كیش هیلاكتری كردووه،به‌ناوی ئازادی ودیموكراتی،زۆرلایه‌نی پێك ناكۆكی دروستكردووه،سه‌رباری ئه‌وه‌ش ناهۆشیاری سیاسی ولایه‌نه‌ئاینیه‌كان ده‌ستێكی بالاوزالیان هه‌یه،هه‌ست وسۆزی خێله‌كیش پرۆسه‌ی سیاسی بارگران كردووه،به‌گشتی ده‌سه‌لات سیماوناوه‌رۆكێكی میلیشایی وسه‌ربازی وه‌رگرتووه،ده‌ستورویاسارۆلیان بۆته‌رۆلێكی لاوه‌كی،گه‌نده‌ڵی پێگه‌ی ئیداری لاوازكردووه،به‌رده‌وام شه‌قام پره‌له‌ناره‌زایی،ئه‌وه‌نده‌ی رووله‌ناكۆكیه رووله‌ئاشتی نیه....تد.....وێرای هه‌مووئه‌وكێشانه‌ش به‌رده‌وام بانگێشه‌بۆئاشتی وگونجان ودیموكراسی ومافی مرۆڤ ودیالۆگ ده‌كه‌ن،به‌لام رۆژبه‌رۆژ پانتایی ناكۆكیه‌كان فراوانتروقولترودرێژترده‌بن.
به‌راورد:
ئه‌گه‌ربه‌وردی له‌دیداری كه‌سایه‌تیه‌كانی میوانانی پانێلی رۆژانه‌ی ئه‌ودیالۆگه‌رامێنی،تێده‌گه‌ین ئه‌وه‌ی له‌ئێراق ده‌گوزه‌رێ،دیموكراسی پێچه‌وانه‌یه!،ئازادی پێچه‌وانه‌یه!هه‌لبژاردن وئه‌نجامه‌كانی پێچه‌وانه‌یه!ده‌ستورویاساپێچه‌وانه‌یه!،سازان وهاوپه‌یمانیه‌تی پێچه‌وانه‌یه!،هۆشیاری سیاسی وپرۆسه‌ی سیاسی پێچه‌وانه‌ن!كه‌سایه‌تیه‌كان له‌پێگه‌ی خۆیان به‌رزترن،ناكۆكیه‌كان به‌به‌راوردله‌گه‌ل ئاشته‌وایی زالترن،چه‌ندیین كۆربه‌ندوكۆبونه‌وه‌ی نیشتمانی وده‌ستپێشخه‌ری كراون بێ ئه‌نجام وسودبوینه.
ئه‌نجام:
ئه‌وه‌ی له‌ئێراق ده‌گوزه‌رێ،شه‌روناكۆكی نیه‌له‌سه‌ر ئاشتی وماف ودیموكراسیه‌ت وپێشكه‌وتن،به‌لكوناكۆكی ده‌ستی ده‌ره‌كی وناهۆشیاری سیاسی وره‌گه‌زپه‌رستی نه‌ته‌وه‌یی ومه‌زهه‌بی وئاینیه،هه‌ستی خێله‌كایه‌تی،به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت، ونه‌بونی متمانه‌ی نێوان ده‌سه‌لات ولایه‌نه‌كان وخه‌لكه،پاش ئه‌وهه‌مووماوه‌زۆره‌ده‌بوایه‌ئه‌وكێشانه‌هه‌مووی یان نیوه‌ی چاره‌سه‌ركرابان،به‌لام ناهۆشیاری سیاسی هه‌مووئه‌وناكۆكیانه‌ی گه‌یانده‌ڕاده‌ی شه‌ری كلتوری واتاسیاسیانه‌یه‌كترلاوازوبسرنه‌وه،هیچ مانایه‌ك بۆسازان وحكومه‌ت وپه‌رله‌مان ویاسانه‌مێنێ،وه‌كوئه‌و روداوانه‌ی له‌مانگه‌كانی رابردوو رویدا،هه‌مووهێزوفشاروهه‌ولێك خرایه‌ئامانجی بالاده‌ستی،ئه‌مه‌ش داهاتووناسه‌قامگیرترده‌كات!....هیوادارم قۆناغێك بێته‌پێش ئاشتی وده‌سه‌لات ودیموكراسه‌ت بۆخزمه‌تی مرۆڤایه‌تی بچه‌سپێ.
رۆڵی كورد:
خۆشبه‌ختانه‌هه‌رێمی كوردستان،ئه‌وقۆناغ وقه‌یرانه‌چه‌قبه‌ستوانه‌ی له‌لایه‌نی هۆشیاری سیاسی تێپه‌راندووه،جیاوازی ئاسمان ورێسمان هه‌یه،له‌نێوان ناوه‌راست وباشوری ئێراق،پرۆسه‌ی سیاسیی وئیداری له‌كوردستان له‌گه‌شه‌سه‌ندن وبه‌رده‌وامیدایه،ئه‌وه‌ی بۆ كوردستان گرنگه،هیچ كات بۆهیچ مه‌به‌ستێك نه‌هێلێ پریشكی ناكۆكیه‌كان بپه‌رێته‌وه‌كوردستان،یان راده‌ی جیاوازی بیرورابگاته‌ناكۆكی،تاكوهه‌نگاوه‌كان به‌رده‌وامبن به‌ره‌وكوردستانێكی به‌هێزتر