ئەمریکا بەبڕی 457 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار هاوکاری ئۆکرانیا دەكات
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کە ئەوان بە بڕی ٤٥٧ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار هاوکاری زیاتری هێزە ئەمنییەکانی ئۆکرانیا دەکەن.
بلینکن ڕایگەیاند: کە ئەمڕۆ ئەمریکا بەڵێنی داوە ٤٥٧.٥ ملیۆن دۆلار هاوکاری ئاسایشی مەدەنی بکات بۆ پشتگیریکردنی هەوڵەکان بۆ باشترکردنی تواناکانی ئۆپەراسیۆنی دەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسا و دادوەری ئۆکرانیا لەکاتێکدا بەردەوامن لە پاراستنی گەلەکەیان و ئازادی و دیموکراسییان لە بەرامبەر شەڕی دڕندانەی کرێملین.
ئاماژەی بەوەشکردووە، كە واشنتۆن لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردووەوە زیاتر لە ٦٤٥ ملیۆن دۆلاری وەک هاوکاری دارایی پێشکەش بە هێزە ئەمنییەکان و دامەزراوە دادوەرییەکانی ئۆکرانیا کردووە، گوتی: بەشێک لەم هاوکارییە نوێیە لە هەوڵەکانی حکومەتی ئۆکرانیایە بۆ بەڵگەنامەکردن و لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە لە... "تاوانەکان" كە ئەنجامدراون.لەلایەن هێزەکانی ڕووسیاوە بەکاردەهێنرێن.
گوڵان: سەردار خەلیل