بانکی نێودەوڵەتی بەڵێن دەدات کە دوو ملیار دۆلار هاوکاری دارایی پاکستان بکات
بانکی نێودەوڵەتی بەنیازە هاوکاری دارایی بە بڕی دوو ملیار دۆلار پێشکەش بە پاکستان بکات بۆ پاڵپشتیکردنی زیانلێکەوتووانی لافاو.
مارتن رایزەر، جێگری سەرۆکی بەشی باشووری ئاسیا لە بانکی نێودەوڵەتی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاکانی پاکستان، رایگەیاند، بانکی نێودەوڵەتی بەنیازە 2 ملیار دۆلار وەک هاوکاری پێشکەش بە پاکستان بکات.
ڕایزەر، وێڕای نیگەرانیی لە لەدەستدانی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک لە لافاوەکەدا، ڕایگەیاند، کە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵی و ویلایەتەکان کاردەکەن بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ ئەو كەسانەی كە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە زیاتر لە ١٦٠٠ کەس بەهۆی لافاو و بارانبارینی وەرزی لە پاکستان گیانیان لەدەستداوە.
گوڵان: سەردار خەلیل