سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له كونسولى نوێى كۆرياى باشوور كرد
پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2022/9/25 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له به‌ڕێز چۆ كيجۆنك كونسولى گشتيى نوێى كۆرياى باشوور له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له ديدارێكدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى به‌خێرهاتن و پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوون، هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كانى نيشان دا و سوپاس پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هاوكاريى مرۆيى و بنياتنانى توانسته‌كان و پشتگيريى كۆرياى باشوور دووپات كرده‌وه كه له ڕێگه‌ى تيمى سه‌ربازيى زه‌يتوون و ئاژانسى كۆيكاى كۆرييه‌وه پێشكه‌ش به هه‌رێمى كوردستانيان كردووه.
لاى خۆيه‌وه كونسولى گشتيى كۆرياى باشوور دووپاتى كرده‌وه كه په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان په‌يوه‌نديى تايبه‌ته و هيواى خواست بتوانن په‌يوه‌ندييه‌كان بۆ ئاستى به‌رزتر و فراوانتر ببه‌ن، هه‌روه‌ها پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى ئاماده‌يى و چالاكييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان و هاندانى كه‌رتى تايبه‌تى كۆرى و ده‌رفه‌تى وه‌ربه‌هێنان بۆ كۆمپانيا كۆرييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان خسته ڕوو.
له ديداره‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى كولتوورى و هه‌ماهه‌نگى و هاوكاريى به‌تايبه‌تى له بوارى په‌روه‌رده‌يى و فێركردندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستانیان تاوتوێ كرد.