بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٢ پلە لە ئەندەنوسیا ڕوویدا
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٢ پلە بە پێوەری ڕێختەر ناوچەی ئاچەی ئەندەنوسیا هەژاند.
لێكۆڵینەوەی جیۆلۆجی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بڵاویكردەوە، كە بومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.2 پلە لە كەناراوەكانی رۆژئاوای ناوچەی ئاچە لە ئەندەنوسیا روویداوە.
ئەم بوومەلەرزەیە لە دووری ٤٠ کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژئاوای شاری ملابوە کە شارێکی کەنار دەریایە لە ویلایەتی ئاچە و لە قووڵایی ٤٩ کیلۆمەتر ڕوویداوە.
هیچ هۆشدارییەک لەبارەی ئەگەری ڕوودانی تسونامی لە دوای ئەم بوومەلەرزەیە نەدرا و بەپێی مەزەندە سەرەتاییەکان، ئەم بوومەلەرزەیە هیچ زیانی دارایی و گیانیی لێنەکەوتووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، دەزگای کەشناسی و کەشوهەوا و جیۆفیزیکی ئەندەنوسیا، توندی ئەم بوومەلەرزەیەی بە ٦.٤ پلە لە پێوەرەکانی رێختەر راگەیاند.
گوڵان: سەردار خەلیل