پەیامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک - گەرمیان لە یادی پێنج ساڵەی یەکەمین ڕیفراندۆمی گەلی کوردستان

پەیامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک - گەرمیان لە یادی پێنج ساڵەی یەکەمین ڕیفراندۆمی گەلی کوردستان

مافی بڕیاردان بۆ دیاری کردنی چارە نووس بە پێی پەیمان و بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ویاسای نێودەوڵەتی مافی گالانە لە ڕیفراندۆمێك بڕیار لەچارە نوسی خۆیان بدەن.
ھەر بۆیە ( ٢٥-٩-٢٠١٧ )ڕۆژێکی گرینگ و پرشنگدارە لە میژووی گەلی کوردستان و پرۆسەی دیموکراتی و باوەڕبەخۆیی گەلی کوردستان، بۆ ھەمیشە بە بەرزی و زیندوویی لە گشت ئەرشیفی وڵاتانی جیھان و نەتەوە یەکگرتووەکان و لە دڵ و مێشکی گشت تاکێکی دڵسۆزی گەلی کوردستان بە زیندوویی دەمێنێت و لە ئاسمانی کوردستانیشدا وەکو ئەستێرەیەکی پرشنگدار هەتا هەتا دەدرەوشێتەوە و، ئەو ڕۆژەش دێت کە ئەو بڕیارەی لە ڕیفراندۆمی (25-9-2017)-ی گەل بۆ سەربەخۆیی داویەتی جێبەجێ بکرێت و بۆ ھەمیشە گەلی کوردستان وەکو گەلانی دیکەی ئازادی جیھان سەربەرز و سەربەخۆ لە سەر خاکی خۆی بە سەربەرزی فەرمانڕەوایی خۆی دەکات.

گرینگە سوپاس و پێزانینی خۆمان دەربڕین بۆ سێ ئەستێرەی پرشنگداری درەوشاوەی ئاسمانی کوردستان و قوتابیی دڵسۆزی قوتابخانەی بارزانیی نەمر ، (سەرۆک و پێشمەرگەی کوردستان کاک مسعود بارزانی و، گەلی سەربەرز و فیداکاری کوردستان و، بەشداربوانی ڕیفراندۆمی گەلی کوردستان لە (25-9-2017) ئەو سەروەری و ڕووداوە گرینگ و درەوشاوە لە بیرنەکراوی مێژوویی گەلی کوردستانیان تۆمار کرد. ڕێزدار سەرۆک بارزانی بوو زۆر بە دڵسۆزی ھەوڵی دا ڕیفراندۆم ئەنجام بدرێت تاکو گەلی کوردستان لە کەشوھەوایەکی ئازاددا خۆیان بڕیار بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان بدەن و بزاندرێ گەلی کوردستان چییان دەوێت و، گەلی کوردستانیش بە دنیای ڕاگەیاند "سەربەخۆیی-مان دەوێت" و گەلی کوردستان لەو ڕیفراندۆمەدا ھەڵۆئاسا بەشداریی ڕیفراندۆمیان کرد و بەڕێژەی (92.73٪‏)-ی دەنگی بەشداربووان وتیان "بەڵێ سەربەخۆییمان دەوێت".

پێنج ساڵ پێش ئێستا، لە ڕۆژیکی وەکو ئەمڕۆ لە کوردستانی باشوور لەنێو دژایەتی و لایەنگیریی، یاساییبوون و نایاساییبوون، باوەڕبەخۆیی و ناباوەڕی، نیشتمانپەروەری ونیشتمانفرۆشیدا، بە ھیمەت و ئیرادەی پۆڵایینی دڵسۆزانی گەلی کوردستان و بیرپاکی و دووربینی و دڵسۆزیی ڕێزدار کاک (مسعود بارزانی) پرۆسەی ڕیفراندۆم بە ئاشتی و ئارامی و سەرکەوتویی لە کوردستانی باشوور، بە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان و بە کەرکووکی دڵی کوردستانیشەوە بە ڕێژەی (92.73٪‏) بە دەنگی "بەڵێ بۆ سەربەخۆیی" سەرکەوتنی بەدەست ھێنا.

لەو کاتە ھەستیار و پڕ لە ئاواتانە، ژمارەیەک بێبیروباوەڕ و ئامادەی خیانەتکردن، خیانەتی شانزەی ئۆکتۆبەریان ئەنجامدا و بوونە هۆی ئەوەی کارەساتی دووز و کەرکووک و خانەقین و گشت ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ڕوو بدات و، گشت هەرێمی کوردستان بکەوێتە بەر هەڕەشەی داگیرکاری و، بوونە هۆی ئەوەی ئاستەنگ بخەنە پێش هەوڵدان بۆ جێبەجێکردنی بەرهەمی دەنگ و خواستی گەل بونە ھۆی دواخستنی بەرھەمی ڕیفراندۆم.

بە دڵنیایی خیانەتی (16- ئوکتۆبەر) بووە ھۆی ئەوەی بەرھەمی ڕیفراندۆم دوا بکەوێت و کەرکووک و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان بکەونە ئەم دۆخەی ئێستا تێیکەوتوون. ئەگەر ئەو خیانەتە نەبووایە هیچ شەڕ و پێکدادان ڕووی نەدەدا و، هەر هەوڵێکی دژ بە خواستی گەل هەبووایە، زۆر بە ئاسانی پووچەڵ دەکرایەوە و ئێستا گشت کوردستانی باشوور لە قۆناخێکی دیکە دەبوو. لەگەڵ هەموو ئەو ڕووداوانەش، ڕیفراندۆم و خواستی گەلی کوردستان بۆ سەربەخۆیی کوردستان بە ڕێگایەکی یاسایی و ئاشتی، ڕووداوێکی زیندووە و یاسایی و لەگەڵ پەیمان و بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسایی نێودەوڵەتی یەكدەگرێتەوە و لە شەقامی کوردی و، لە ناخ و هزری تاکی کورد و کوردستانییانی دڵسۆز ماوە و لە گشت ئەرشیفی وڵاتانی جیھان و نەتەوە یەکگرتووەکان دەمێنێ و، لە مێشکی دوژمنانی کورد و کوردستانیانیشدا ماوه و بیانەوێت یا نەیانەوێت ئەوە ڕاستییە و خواستی گەلی کوردستانە و کاتی جێبەجێکردنیشی هەر دێت.

سەرکەوتنی ڕیفراندۆمی گەلی کورد و کوردستان لە گەلی کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکان پیرۆز بێت.

سەرکەوتنی ڕیفراندۆمی گەلی کوردستان لە شەھیدان و شەھیدانی ئەنفالکراوی سەربەرزی کورد و کوردستان بیرۆز

ڕیفراندۆمی کوردستان کە لە ٢٥-٩-٢٠١٧ ئەنجامدرا لە پێشمەرگە سەربەرزەکەی کوردستان سەرۆك کاک مسعود بارزانی پیرۆز بێت.

دکتۆر کەمال کەرکووکی
سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی
کەرکووک – گەرمیان
٢٥-٩-٢٠٢٢

Top