ئیتر بۆ کوردستان  هەموو رۆژێک 25-9-2017 یە ، هەموو رۆژێک  ڕیفراندۆمی سەربەخۆییە   

ئیتر بۆ کوردستان   هەموو رۆژێک 25-9-2017 یە ،  هەموو رۆژێک  ڕیفراندۆمی سەربەخۆییە   

 

 

پێنج ساڵ بەر لە ئیمرۆ گەلی کوردستان سەلماندی خاوەن ئیرادەو توانا و کەسایەتی خۆیەتی و باوەڕی بەسەرکردایەتی سیاسی و بریاری سیاسی کوردو کوردستانیەتی خۆی هەیە و ناچێتە ژێر هیچ رکێف و هەژموونی دەرەکی و هەڕوگیف وچاوسوورکردنەوەش نایترسێنێ وبە (بەڵێ ) دەنگ بۆ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی خۆی دەدات .

پێنج ساڵ بەر لە ئەمرۆ لە 25-9-20127 جەماوەری گەلی کوردستان بەتەواوی چین و توێژو ئاین و ئاینزاو هزرو بیرو باوەڕەوڕو رێبازی سیاسییەوە پاڵپشت و پشتیوان وهاودەنگ و هاوبیری سەرۆک ورابەری خۆیان بوون ، جگە لەولایەن و کەسانەی لەسەرەتاوە لە ژێرکاروبەرنامە

وهەژموونی دەرەکی دابوون وخودان ئیرادە وکەسایەتی  خۆیان نەبوون .

ئاخر پرسی گەورە و کاری مەزن بە مرۆڤی خاوەن کەسایەتی و ئیرادەی بەرزو بەرگری کاری سەرسەخت وشێلگیردەکرێت . مێژووی سیاسی بەتایبەتی و مێژووی مرۆڤایەتی بە گشتی لە مێژە سەلماندویەتی مرۆڤە سەرکەوتووەکان ئەوکەسانەن کەخودان ئیرادە و هەڵویست و تێگەیشتنی خۆیانن وکەسانی سەرکەوتوو، ئەو کەسانەن خودان هزرو تێگەیشتن و بیرکردنەوەی ( بنیات نان ودامەزراندن ودروستکردنن) نەک خودان هزری پاشکۆی وپاشکۆبوون و رێمۆنت کۆنتڕۆڵی ئەم و ئەو .

وا ئێستا پێ دەنێینە ناو پێنجەمین ساڵیادی ئەو وەرچەورخانە مێژوویەی کە لەسەدا 72.16% ، و نزیکەی چوارملیۆن کەس بەدەنگی بەڵێ بۆ ڕیفراندۆم بریاریان لە چارەنووسی خۆیان داو هاودەنگ و هاوڕای سەرۆک و رابەریان مەسعود بارزانی بوون وپشتیوانی ئەو پیاوە مەزنە فریادرەسە بوون کە خۆی ( شەرمەزاری خواو مێژوووگەل ونەتەوەکەی نەکرد ) وبەڵکو (ئیرادە و دەنگی گەلەکەی سەرخست ) .

هۆکارێک لەهۆکارەکانی ئەنجامدانی  ڕیفراندۆم بەسەرکەوتوویی لەکات و ساتی دیاری کراوی خۆیدا لە 25-9-2017 وێرای فشاری هەرچوار دەوڵەتی دراوسێ و فشارو هەژموون هێنانی هاوپەیمانان بۆ دواخستنی یا ئەنجام نەدانی ، پێداگیری و جەختکردنەوەی سەرۆک بارزانی بوو بۆ پرسەکە و پیرۆزی ئەنجامدانی پرۆسەکە بوو، لەکات وساتی راگەێندراوو دیاریکراوی خۆیدا ، نەک نەکردەی پەشێمان و فریوخواردووی بەڵێن و قسەو گفتی بێ گوفتار .

سەرۆک بارزانی لە نێو سەرۆک و سەرکردەکان بەوەناسراوە ، هەردەم تێگەیشتنی گشتگیروتایبەتی خۆی هەیە وبەووردی لە رووداوو پێشهاتەکان ڕادەمێنێ وبەکاوەخۆو بە دەروونێکی ئارام و هزرێکی وورد و قووڵەوە  بریاردەدات. کاتێ بریاریشی دا خاوەن بەڵێن وبریاروهەڵوێستی خۆیەتی و سازش لەسەر پرس وچارەنووسی نەتەوەکەی بەرامبەر هەرهاوکێشەیەک وبەرژەوەندیەکی  ئیقلیمی وناوچەیی ناکات .

بۆیە هەموونووسەرو توێژەروشرۆڤەکارانی  سیاسی و سیاسەتمەدارانیش  دەتوانن گەر مەبەستیان بێ زیاترو باشتر  لە پرسی کوردو ڕەوایەتی دۆز و خەبات و تێکۆشانی  تێبگەن ، بە بەڵکە گوتارەکانی سەرۆک بارزانی وەرگرن و شرۆڤەی بۆبکەن .

لەو گوتارە سەردەمییانەی سەرۆک بارزانی دا  بەر لە روخانی بلۆکی رۆژهەڵاتی و هەرەس هێنانی دوو جەمسەری و دوای روخانی دیواری بەرلین وهاتنە ئارای پرۆیسترۆیکای گۆرباتشۆفی مەزن و دوای  سەرکەوتنی پێشمەرگە قارەمانەکان لە  داستانی خواکوڕک لە 1988  ودوای شەڕی هەشت ساڵەی ئێراق و ئێران  ، لە و گوتارەوە کەبە ( گۆتاری خواکوڕک)ەوە  دیناسێنم  بۆ  گوتاری شاری  کۆیە – 1992کە بە  گوتاری ( خۆ ئامادەکردنی بەرەی کوردستانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی و گواستنەوەی دەسەڵاتی شۆڕشگێری بۆ دەسەڵاتی شارستانی پەرلەمانی حوکمداری حکومەتی هەرێمی کوردستانی یەوە) ناسراوە  تا  گوتاری ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی رۆژی 23-9-2017 ی نێو ئاپۆرەی جەماوەری یاریگای هەولێردا ...  هزرو تێگەیشتی سەرۆک وڕابەرێک دەبینین لە هۆکارەکانی هەڵبەزو دابەزی پرسی نەتەوەکەی بە ئاگایە و تێدەگات هاوکێشەکان چۆن چۆنی گوزەردەکەن و سات و کاتە هەستیارە نەبینراوەکانی هەڵکشانی پرسی نەتەوەکەشی کە ئەوە خاڵی مەبەستە  لە کوێ و لە چ کاتێکدایە . 

دوای پێنج ساڵ برێت مەکگۆرک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانیەتی دژی شەڕی داعش ویان کۆبیج ، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و دۆگلاس سڵێمان بالۆزی ئەمریکا لە عێراق و فرانک بەیکەر بالیۆزی بەریتانیا لە عێراق دا،دۆگلاس سڵێمان نامەکەی تیلەرسەنی ەزیری دەرەوەی ئەمریکای بۆ سەرۆک بارزانی پێی بێ و پێی نەبێ، بەدڵنیاییەوە دەیبینن ودەیبستن وا ئەوساڵیش کوردستانییان شادو سەرفرازوسەربەرزانە یادی رۆژی دەنگدان بۆریفراندۆم دەکەنەوەوبۆدۆز  وپرسی چارەنووسازی سەربەخۆیش سوورترورژترن لەجاران و بەرزو پیرۆزتریش لەجاران دەرواننە ڕۆڵ وپێگەی مێژوویی وئێستایی و ئایندەیی  رابەروفریادرەس  سەرۆک مەسعود بارزانی . 

هەولێر 24-9-2022     

 

  

 

Top