ریفراندۆم :نوێکردنەوەی ناسنامەی نەتەوەیی گەلی كوردستان

ریفراندۆم :نوێکردنەوەی ناسنامەی نەتەوەیی گەلی كوردستان

بریاری ئەنجامدانی ریفراندۆم لەگرنگترین بریارەمێژووییەكانی سەرۆک مسعودبارزانی وچەند لایەنێكی سیاسی بووبۆئەوەی گەلی کوردستان بتوانێ بەشێوازێکی مودێرن دەنگ وویستی خۆی بەجیھان بگەیێنێت ،
بۆیەکەم جاریش لەمێژوودا گەلی کوردستان لە بێ وێنەترین كەرنەڤالی نیشتیمانیدالە٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ گوزارشتی لەرای خۆی كردوریفراندۆمی ئەنجام دا بۆنوێکردنەوەی ناسنامەی نەتەوەیی خۆی...

بەمەش سەروەرێكی تری مێژووی تۆماركرالەخەبات وتێكۆشانی گەلەكەمان وەك دۆكیومێنتێك بەزیندووی دەمێنێتەوەچونكەدوای دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەھاباد، ریفراندۆم بووەمایەی نوێكردنەوەی ناسنامەی نەتەوەیمان کە تا ھەتایە دەبێتە سەنەدێکی مێژوویی و نەتەوەیی وەک تاپۆی رەشی عوسمانی،
بۆیەش ھەرساڵ ئەم رێکەوتەیەبوویتە ڕۆژێكی دیرۆكی لە ژیانی سیاسی گەلی کوردستان وھیچ کات لەیاد ناکرێت.
گەلی کوردستان مافێکی دەستووری و یاسایی و شەرعی ،خۆیەتی بریاری لەدیارکردنی چارەنووسی خۆی بدا ،بەسەرکەوتنی ریفراندۆم ئیرادەی ئاشتیخوازانەی گەلەکەمان سەرکەوت ...
ھەرچەندەلامپەروگرفت لەبەردەم پرۆسەکەدروستکرابەلام ھیچ کەس ولایەن وولاتێک ناتوانێت ئەنجامەکەی بگۆرن ،چونکەدەنگی زۆرینەی خەلکی کوردستانە، تەنھالەرێگای ریفراندۆمێکی ترەوەدەتواندرێت ئەنجامەکەی پوچەل بکرێتەوەکەئەمەش کارێکی ئەستەمە.
بۆیەش تاھەتایەریفراندۆم وەک شکۆوشانازێک دەمێنێتەوەبەھیچ جۆرێک گەلی کوردستان دەستبەرداری نابێت،رۆژێک دادێت بەرھەم و ھەوێنی ریفراندۆم دەبینین کەسەرۆک مسعود بارزانی جوانی فەرموو(دەنگەزولال وبەرزەکەی گەلی کوردستان بۆسەربەخۆیی بەفیرۆناچێت رۆژێک دێت بەرھەمی دەبێت)

Top