سه‌رۆكي هه‌رێمي كوردستان پيرۆزبايى له يه‌كێتيى زانايان ده‌كات
يادى په‌نجا و دوو ساڵه‌ى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان، به گه‌رمى له به‌ڕێزان سه‌رۆک و مه‌كته‌بى ته‌نفيزيى يه‌كێتيى زانايان و ته‌واوى مامۆستايان و زانايانى ئايينى، پيرۆز ده‌كه‌م و هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.
له‌م ياده‌دا به ڕێز و پێزانينه‌وه له خه‌بات و تێكۆشانى يه‌كێتيى زانايان له قۆناغه‌كانى شۆڕش و ئازاديدا ده‌ڕوانين و سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكى شه‌هيدانى يه‌كێتيى زانايان ده‌نێرين. ڕۆڵ و پێگه و كاريگه‌ريى يه‌كێتيى زانايان و مامۆستايانى ئايينى له كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستاندا، به‌تايبه‌تيش بۆ بره‌ودان به پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى توندڕه‌وى، به‌رز ده‌نرخێنين.
ده‌ستخۆشى له يه‌كێتيى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان ده‌كه‌ين له كار و هه‌وڵه‌كانى بۆ به‌ده‌ستهێنانى ماف و شايسته‌كانى مامۆستايانى ئايينى و هه‌موو پشتگيرييه‌ك بۆ خزمه‌ت و باشتركردنى ژيان و گوزه‌رانى زانايان و مامۆستايانى ئايينى دووپات ده‌كه‌ينه‌وه.
په‌روه‌ردگارى مه‌زن پشت و په‌ناى هه‌موومان بێت و گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان بپارێزێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
٢٠٢٢/٩/٢١