ئه‌م هه‌نگاوه‌یان مه‌ترسیدارو شایه‌نی هه‌ڵوێسته كردنه
احمد گلی
ساڵانی رابردوو له‌سه‌رده‌می حكومه‌ته ڤاشسته‌كانی عێراق, كوردانی ناوچه كوردستانیه داگیركراوه‌كان به‌زوڵم و زۆره‌ملێ له‌زێدی باوباپیرانیان ده‌رده‌كران و ماڵ و موڵكیان داگیر ده‌كرا, به‌ڵام كورد هه‌ر ئومێدی هه‌بوو رۆژێك ده‌گه‌رێته‌وه زێدی خۆیی و مافی وه‌رده‌گرێته‌وه, به‌ڵام ئه‌م ته‌عریبه‌ی ئێستا له‌ناوچه كوردستانیه داگیركراوه‌كان ده‌ستی پێكردووه, زۆر جیاوازتره له ته‌عریبی سه‌رده‌مه‌كانی پێشوو!
هه‌نگاوی یه‌كه‌م و سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ته‌عریبی ناوچه‌كه, له دوایی خیانه‌تی یه‌كێتی له ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر, به‌بڵاوە پێکردنی خاڵی سەربازی لە ناوچەکە و دانانی چەند پشتێنەیەکی ئەمنی لە هەمان ئەو شوێنانەی سەردەمی بەعس و ترساندن و ته‌شیركردن به‌كورد ده‌ستی پێكرد, به‌جۆرێك پیلانه‌كه دانراوه كوردان له‌ناوچه‌كه خۆیان هه‌ڵبێن و چۆڵی بكه‌ن!
هەنگاوی دوەم; بە پشتیوانی راستەوخۆی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق و فه‌رمانگه ئیداریه‌كانی کەرکووک و خانه‌قین و ناوچه‌كه, به‌هاندانی پشتەوەی هێزە جیاجیاکانی عێراق، عه‌ره‌بی هاوردە خەریکی نوێکردنەوەی گریبەستە کشتوکاڵیەکانی سەردەمی بەعسن, لە کاتێکدا بەبڕیاری فه‌رمی هەموو ئەو گرێبەستانە پوچەڵکراونەتەوە به‌بریاری “”” ژماره 4، فه‌رمانی دیوانی 46، ژماره (م.ر.ن/48/1373 ) لە 9/8/2006، له كۆبوونه‌وه‌ی 13, لە 4/2/2007 “””
هەنگاوی سێیەم; دروستکردنی خانوبەرە و نیشتەجێبون, له ئێستا‌دا عه‌ره‌بی باشور و ناوه‌راستی عێراق به‌لێشاو رویان له‌ناوچه كوردستانیه داگیركراوه‌كان كردووه به‌تایبه‌ت كه‌ركووك, به‌ده‌ر له گه‌ره‌كه عه‌ره‌ب نشینه‌كان زۆرینه‌ی گه‌ره‌كه كورد نشینه‌كان 80/100 بۆته عه‌ره‌ب و نرخێكی زۆر ده‌ده‌ن بۆكرینی خانوو,
" ئێستا كوردێكی زۆریی دانشتوی كه‌ركووك, به‌ویستی خۆییان خانووه‌كانیان ده‌فرۆشن به‌عه‌ره‌ب و شاره‌كه چۆڵ ده‌كه‌ن و روو له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن!"
به‌هه‌مان شێوه ئێستا له خانه‌قین پرۆسه‌یه‌ك ده‌ستی پێكردووه كه باخ و بێستانه‌كان به‌ناوی سه‌رمایه‌دار ده‌كردرێت و ده‌كرێت به‌شوێنی نشته جێبوون, هه‌موو ئه‌و پرۆژه‌ی خانووبه‌رانه‌ی دروست ده‌كرێت, ته‌نها عه‌ره‌بی تێدا نیشته‌جێ ده‌كرێت !
ئه‌م هه‌نگاوانه مه‌ترسیدارن و شایه‌نی هه‌ڵوێسته كردنه, ئەم سێ هانگاوه بەسن بۆ دەرپەڕاندنی جارێکی تری کورد و داگیركردنی یه‌كجاره‌كی ناوچه‌كه.
گرنگه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م پێشهاته مه‌ترسیداره‌ی ناوچه كوردستانیه داگیركراوه‌كان, قیاده‌ی كوردی و هێزو لایه‌نه سیاسیەکانی کورد راستەخۆ خۆیان بکەن بە خاوەنی ئەم پرسە,
به‌تایبه‌ت بۆ ئێستا هیچ رێكه‌وتنێك نه‌كرێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق تا ئه‌م مه‌ترسیه‌ی سه‌رناوچه كوردستانیه داگیركراوه‌كان كۆتایی پێ نه‌هێنرێت,
پەرلەمانتارانی کورد فشار بخەنە سەر دامەزراوە پەیوەندیدارەکان و بێنە دەنگ, تاراده‌ی بایكۆت كردنی سه‌رجه‌م دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان گه‌ر بكرێت,
ئەمەریکا و هاوپەیمانان ئاگادار بكرێت.
له كه‌ركووك و خانه‌قین و شار‌و شارۆچكه كوردستانیه‌كان فشاری جه‌ماوه‌ری دروست بكرێت,
ئه‌م پرۆسه‌ی ته‌عریب كردنه جیاوازه له‌وانه‌ی سه‌رده‌می پێشوو, خۆڕاگری و بەرگری پێکهاتەی کورد لە کەرکووک به‌تایبه‌ت ڤاكته‌ری مانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ناوچه‌كوردستانیه‌كانه به‌كوردی.