پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر خۆى به‌هێز ده‌كات

پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر خۆى به‌هێز ده‌كات

پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر خۆى به‌هێز ده‌كات
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر له‌ ئێستادا سه‌رگه‌رمی خۆ ئاماده‌كارین بۆ ده‌ستپێكى وه‌رزی نوێی خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ ده‌یه‌وێت له‌ وه‌رزی ڕابردوو جیاوازتر ده‌ربكه‌وێ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌شه‌ گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێك و پیشه‌گه‌رێك مۆركردوه‌و چاوی له‌وه‌یه‌ ئه‌نجامى شایسته‌ به‌ده‌ست بهێنێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نیهاد عادل جێگری سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشیی پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى ڕاهێنه‌ران قسه‌مان كردوه‌ هه‌رچى پێویست بێت بۆ ئه‌وان جێ به‌جێ ده‌كه‌ین، له‌ باره‌ى هێنانى یاریزانانیش گوتى" هه‌ندێك شت هه‌یه‌ له‌ تموحی تۆ نییه‌ و له‌ ژێر ده‌ست نییه‌ به‌ تایبه‌تى مۆڵه‌تى ده‌ستبه‌رداربوون كێشه‌ت بۆ دروست بكات به‌ تایبه‌ت له‌ یاریزانانى ناوه‌خۆ بۆ یاریزانى ده‌ره‌وه‌ش ڕه‌نگه‌ ئیمكانیه‌ت هه‌ندێك به‌ربه‌ست بێت بۆ ئه‌م كاره‌ جگه‌ له‌وه‌ش ژماره‌ى یاریزان و فیزاش ئه‌وانه‌ هه‌مووى گرفته‌، پشتیوان به‌ خواى گه‌وره‌ هه‌موو كارێك ده‌كه‌ین بۆ سه‌رخستنى یانه‌كه‌مان بۆ ئاستێكى باشتر، گوتیشى" ئێمه‌ تیپێكى باش دروست ده‌كه‌ین و له‌ ساڵى ڕابردوو باشتر ده‌بین و ده‌گه‌رێنه‌وه‌ ناو كێبركێیه‌كان له‌ سه‌ر به‌ده‌ست هێنانى ئه‌نجامى گه‌وره‌.
كارزان كانه‌بی

Top