لە چین پاسێک وەرگەڕا ٢٧ کەس گیانیان لەدەستدا
دوای وەرگەڕانی پاسێکی پڕ لە سەرنشین لە باشووری رۆژئاوای چین 27 کەس گیانیان لەدەستدا.
لە شاری گوئیانگ لە پارێزگای گوئیژوی باشووری ڕۆژئاوای چین، پاسێک لە ڕێگایەکی خێرا وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە ٢٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٠ کەسیش برینداربوون.
پۆلیسی چین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، كە پاسەکە ٤٧ سەرنشینی تێدا بووە و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕووداوەکە ڕوویداوە.
هەروەها دەسەڵاتدارانی چین ڕایانگەیاندووە، کە بریندارەکان چارەسەریان بۆ کراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ هەواڵێک سەبارەت بە وردەکاری ڕووداوەکە بڵاونەکراوەتەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل