سه‌رۆك بارزانى رابه‌ری پڕشانازی مێژوویی نه‌ته‌وه‌یه‌ك..

سه‌رۆك بارزانى رابه‌ری پڕشانازی مێژوویی نه‌ته‌وه‌یه‌ك..

كه‌سانێك دوور له‌ هه‌ڵوه‌سته‌ و خوێندنه‌وه‌ مێژووییه‌كان ویانیش به‌ دڵ و ڕقێكی پڕ له‌كینه‌ وه‌ك بینیوومانه‌ و بیستوومانه‌و خوێندوومانه‌گوایه‌ ده‌ڵێن كه‌ گوایه‌ نه‌ته‌وه‌یی كورد بێ خاوه‌ن و رابه‌ر و سه‌ركرده‌یه‌ هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆكاربووه‌ كه‌ تا به‌ ئه‌مڕۆ نه‌بۆته‌ خاوه‌ن سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی خۆی و له‌ ژێر هه‌ره‌شه‌ی دووژمنان و داگیركه‌ران ماوه‌ته‌وه‌ .
به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ گه‌لی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی ڕه‌سه‌ن هه‌ر له‌وكاته‌وه‌ی كه‌ هه‌ستی به‌ سته‌مكاری كرد و خاك و نیشتمانی له‌ت له‌ت وژێر ده‌ستكرا ده‌ستی به‌ خه‌بات و تێكۆشان و ڕاپه‌رینی گه‌وره‌ كرد، ناتوانین ڕۆڵ و ناوی ئه‌و سه‌ركرده‌ و رابه‌ره‌ مێژوویی تێكۆشانانه‌ نادیده‌ بگرێت و له‌ خۆمانه‌وه‌ بڵێن یانیش به‌ هه‌ر مه‌به‌ستێت بێت ناویان نه‌هێنرێت هه‌ر له‌ شێخ سه‌عیدی پیران تا شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی ،قازی محه‌مه‌د شێخ مه‌حموود و شێخ ره‌زای دێرسیم و مسته‌فا بارزانی كه‌ مێژووی پڕشانازی و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ژێر ده‌ستی و وانه‌ی رزگاریخوازی و ئازادیخوازییان له‌ لاپه‌ره‌كانی خه‌بات وبه‌رخودانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك تۆماڕ كرد و بۆ هه‌تا هه‌تا به‌ دره‌وشاویی ده‌مێنێته‌وه‌ ، چونكه‌ ئه‌و شۆڕشگێر و سه‌ركردانه‌ قۆناغ به‌ قۆناغ ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ و نیشتیمانه‌كه‌یان به‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌ و به‌ پێی هه‌لومه‌رج و قۆناغ به‌ قۆناغ ده‌ستكه‌وت و سه‌روه‌ری گه‌وره‌یان بۆ كورد وكوردستا ن تۆماركردووه‌ و له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كۆس و پیلانگێری و خیانه‌تی ده‌ره‌كی و نێوخۆییانه‌ی كه‌ ڕووبه‌روویان بووه‌ته‌وه‌ بۆ خامۆش كردن و كاڵكردنه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنه مێژووییانه‌ .
نابێت ئه‌وه‌ش فه‌رامۆش بكه‌ین كه‌ زۆرجاران خیانه‌ت وپیلانگێرییه‌كان به‌ شێوه‌یه‌ك گه‌وره‌ بوونه‌ كه‌ نه‌ك هه‌وڵی له‌ناوبردنی كاروانی كوردایه‌تی دراوه‌ به‌ڵكو هه‌وڵی ڕیشه‌كێشكردن و سرینه‌وه‌ی هه‌موو ده‌ستكه‌وت و مێژووییه‌ پڕشانازییه‌ سه‌روه‌رییه‌كانیش دراوه‌ پیلانگێری كۆماری كوردستان له‌ شاری مه‌هاباد و ئینجا گه‌له‌كۆمه‌كی و پیلانگێری ناوچه‌یی و نێوه‌ده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر به‌رگه‌وره‌ترین شۆڕشی كورد ئه‌وه‌یش شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول و به‌رچاوه‌ترین پیلانگێری و نموونه‌ی مێژوو سه‌رده‌م ئه‌و خیانه‌ت و پیلانگێرییه‌ بوو كه‌ به‌ پاساویی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی 25ی ئه‌یلوولی 2017 بوو له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ له‌ سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه‌،رابه‌ری نه‌ته‌وه‌یی كورد به‌ سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام درا كه‌ دوای ماوه‌یه‌كی كورت و له‌ رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بوو كه‌ به‌مه‌به‌ست كۆتایی هێنابوو به‌ گشت ده‌ستكه‌وت و سه‌روه‌ری و مێژوو و میراتی گرابه‌هایی شۆڕش و راپه‌رینه‌كانی گه‌لی كورد كه‌ ئه‌وه‌یش له‌ نێودڵی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌ن سه‌رۆك بارزانییه‌وه‌ پارێزراوه‌ و به‌رگری لێده‌كات .
گه‌لی كورد وه‌ك هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی تری ناوچه‌كه‌ هه‌رده‌م به‌ دوای ئاشتی و سه‌قامگیری و پێكه‌وه‌ژیان بووه‌ ، هه‌ر ده‌م هه‌وڵی داوه‌ خاوه‌ن سه‌روه‌ری و ئیداره‌دانی خۆی بێت و گه‌له‌ی به‌خته‌وه‌رو سه‌ربڵند و ئازادی بۆ مسۆگه‌ر بكات ،چه‌ندین ساڵیشه‌ خۆی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق تاقیكرده‌وه‌ چه‌ندین جار به‌ڵێنیان دا و پاشگه‌زبوونه‌وه‌ و هه‌رجاریش كه‌ به‌هێز و خاوه‌ن چه‌ك بوون ئه‌و به‌ دڕندانه‌ترین شێوه‌ هه‌وڵی قڕكردن و ڕیشه‌كێشكردنی كوردیان داوه‌ هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو كه‌ سه‌رۆك بارزانی به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و سته‌مكاری و بێ به‌ڵێنیانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ئه‌و بریاره‌ مێژووییه‌ دا و سه‌ركه‌وتنی مێژوویی له‌ دیرۆكی كورد وكوردستان تۆماركرد و دووژمنان كۆسپ و په‌ڵاماری كوردیان دا به‌ڵام ویست و خواستی گه‌لی كورد بووه‌ تاپۆوبه‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی گرنگ كه‌ ئه‌مڕۆ یا سبه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌چنینه‌وه‌ .
مێژوویی سێ ده‌یه‌ی رابردووی‌ هه‌وڵ و تێكۆشان و رابه‌رایه‌تی بارزانی ، گشت تواناكانی له‌ پێناو به‌هێزكردنی پایه‌ و ستوونه‌كانی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ، ته‌بایی و یه‌كهه‌ڵوێستی هێزولایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تیی و پێكه‌وه‌ ژیان و پێشكه‌وتنی كه‌لتوور وپه‌روه‌رده‌ و زمان و ئاوه‌دانی و گه‌شه‌سه‌ندنی وڵات بوو به‌ره‌و مافی ده‌وڵه‌تبوون و سه‌ربه‌خۆیی ، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و پیلانگێری ده‌ره‌كی و نێوخۆییانه‌ی كه‌ به‌رۆكی گرت وبه‌ڵام هه‌رگیز ڕێگه‌ی نه‌دا جارێكی تر شكۆوئیراده‌ی گه‌له‌كه‌ی ژێر ده‌ست وپاشكۆ بكرێت .
مه‌رام وپیلانی دوژمنانیش هه‌ر بۆ ئه‌و بوو تا سه‌رۆك بارزانی و ستراتیژی له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی كه‌ بۆ ئامانجه‌ گه‌وره‌ و مافه‌ره‌واكان بێت ئه‌وا به‌ هه‌ندێك كه‌س ولایه‌نه‌وه‌ و ئینجا ناكۆكی و قه‌یرانی بێ بنه‌ما و ده‌ستكرد سه‌رقاڵ بكرێت و ئه‌رك وبه‌رپرسیاریه‌تییه‌كانی جه‌نابیان به‌لارێدا ببرێت و به‌ڵام سه‌رۆك بارزانی به‌ خوێندنه‌وه‌ی وردبینانه‌ی بۆ هه‌موو رووداو و پێشهاته‌كانی نێوخۆ و ده‌روه‌ی و ئینجا به‌شداریكردن له‌ كۆربه‌ند و بانگهێشته‌ فه‌رمییه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمییه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و باڵیۆزی وڵاتان و ئینجا ئاماده‌ بوون له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی به‌رگریكردن له‌ نه‌ته‌وه‌ و نیشتیمان و داكۆكیكردن و ڕژدبوونیان له‌ سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ره‌واكان و ئامانجه‌گه‌وره‌كه‌ رۆحی نه‌ته‌وه‌په‌وه‌ری و نیشتمانپه‌وه‌ری پێشمه‌رگه‌ و ڕابه‌رێكی نەتەوەیی‌ و کاریزمایی‌ مێژوویی‌ ، سه‌ركرده‌یه‌ك له‌ناو مێژووی نه‌ته‌وه‌یی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانه‌وه‌ گێڕانه‌وه‌ی جیاواز ده‌رباره‌ی ده‌وترێت، له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان. له‌مێژووی زیاتر له‌ نیوسه‌ده‌، كه‌م قۆناغ هه‌یه‌ به‌ ناوهێنانی له‌ناو مێژووه‌كه‌یدا نه‌بێت، بارزانی نه‌ك ته‌نها له‌م ناوچه‌یه‌ به‌ڵكو له‌ جیهان؛ لای كه‌سایه‌تی و، سیاسی وئاكادیمیایی نێوه‌ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز ودڵسۆزه‌ بۆ كوردوكوردستان.رابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانیی ته‌نیا له‌ پێناو كورد وماف و سه‌ربه‌خۆیی ، هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ كه‌ پێشمه‌رگه‌بوون ، گه‌وره‌ترین شانازیی و شكۆمه‌ندییه‌ و هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ كه‌ لاپه‌ره‌كانی مێژوویی كوردوكوردستانی تۆماڕكردووه‌ و له‌گه‌ڵ دروستكردنی ده‌یان مێژوویی سه‌ربڵندی و سه‌رفرازی..

Top