بەهۆی بارانێکی بەخوڕ لە هیندستان دوازدە کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی بارانێکی بەخوڕ لە هیندستان دوازدە کەس گیانیان لەدەستدا

 

 

 

لە ویلایەتی ئوتار پرادێشی هیندستان بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە دوو خانوو رووخاون و بەهۆیەوە 12 کەس گیانیان لەدەستدا و 3 کەسیش برینداربوون.

بریجس پاتاک سەرۆکوەزیرانی ویلایەتی ئۆتار پرادێش ڕایگەیاند: کە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٥ ملمەتر باران لە شاری لکنوی پایتەختی ئەم ویلایەتە باریوە.

پاتاک ئاماژەی بەوەدا کە لە ناوچەی حەزرەت گەنج لکنو، خانوویەکی زۆر کۆن و لەكەڵك كەوتوو کە كۆمەڵێك کرێکاری تێیدا نیشتەجێبوو بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە ڕووخا و ٩ گیانیان لەدەستدا و ٣ برینداری لێکەوتەوە.

سەرۆکوەزیران پاتاک رایگەیاند، دوای رووخانی خانوویەک لە شارۆچكەی ئوننائو کە ٤٠ کیلۆمەتر لە باشووری رۆژئاوای شاری لکنووە دوورە، سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.  

پاتاک گوتیشی، کە کارەبای ئەم ناوچەیە پچڕاوە و سەدان خانوو لەم ناوچەیەدا بەر لافاو کەوتوون، ڕوونیکردەوە کە قوتابخانەکان لە لکنو داخراون.

بارانی مۆنسۆن کاریگەری لەسەر باشووری ئاسیا هەیە لەنێوان مانگی حوزەیران و ئەیلولدا، هەموو ساڵێک کارەساتی سروشتی و ڕووداوی گەورەی لێدەکەوێتەوە، بەتایبەتی لەهیندستان.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top