هاوبەشی و هاوپەیمانیەتی ئابووی نێوان ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهێز دەکرێت

هاوبەشی و هاوپەیمانیەتی ئابووی نێوان ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهێز دەکرێت

عەمان ،ئەردەن – 13ی ئەیلوولی 2022: کۆمپانیای براوەی خەڵاتی سیاسەتی گشتی ئەفریقا و پەیوەندییەکانی حکومەت و کاروباری گشتی، (ETHICORE-ETHICORE Political Lobbying) و کۆمپانیای ئەردەنی پەیوەندییە ستراتیژییەکان و پەیوەندییە گشتیەکان بەشیر مڕەیش بۆ ڕاوێژکاریی ("BMC")هاوپەیمانییەکی ستراتیژیان پێکهێنا و ڕێککەوتنێکی هاوبەشی ناوچەی ئەفریقا- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان واژۆکرد.

ئەم هاوبەشییە بەڕێوەبردنێکی بەهێزی هەردوو کاروباری گشتی و پەیوەندییە ستراتیژییەکان لە بازاڕی ئەفریقا-ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەمەزرێنێت. ئەمە یەکەم هاوبەشیە لەم جۆرە کە لە نێوان کۆمپانیایەکی ئەفریقی و ئەردەنی ئەنجامبدرێت.

کۆمپانیای ETHICORE براوەی خەڵاتی کاریگەری سیاسی لە لوتکەی بڕاندەکانی ئەفریقای 2020، کە بارەگای سەرەکی لە هەردوو شاری کیپ تاون و جۆهانسبێرگە لە باشووری ئەفریقا. لەگەڵ چوار ناوەندی هەماهەنگی ناوچەیی لە سەرانسەری کیشوەری ئەفریقا، ETHICORE و لقەکی، (کاروباری ئاڵوگۆڕی حکومەتی ئەفریقا-AfricaGX) شانازی بە ڕووماڵکردنی زیاتر لە 24 بازاڕی ئەفریقا دەکەن.

بارەگای BMC دەکەوێتە وڵاتی ئەردەن، کە جێدەستی هەیە لە سەرانسەری بازاڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەوانە عێراق و ئەردەن و فەلەستین و دەوحە و سعودیە وعومان و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری هەردوو کۆمپانیاکە - عەبدولواحید پاتێل و بەشیر مڕەیش، هاوبەشیەکەیان لە مەڕاسیمێکی واژۆکردندا بە فەرمی ڕاگەیاند ، کە لە 11ی ئەیلوولی 2022 لە عەممانی پایتەختی ئەردەن بەڕێوەچوو. بە ئامادەبوونی باڵیۆزی ئەفریقای باشوور لە ئەردەن بەڕێز ئیبراهیم سالی.

بە یەکخستنی تواناکان، کۆمپانیاکان توانا و شارەزاییە جیاوازەکانی یەکتر لە ناوچە و بازاڕەکانی خۆیاندا بەکاردەهێنن، بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندی گشتی و پەیوەندییە ستراتیژییە ناوازەکان بە بەرزترین کوالێتی، وەک دابینکردنی توانستەکانی بەرهەم و چارەسەرە نوێیەکانی کاروباری گشتی و پەیوەندییە ستراتیژییە بە پێی خواست بۆ کۆمپانیا ئەفریقیەکان و بیانیەکان کە کاری بازرگانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجام دەدەن و کۆمپانیاکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بازاڕەکانی ئەفریقادا.

جێی ئاماژەیە، هاوبەشییەکە پرۆتۆکۆڵێکی ئاڵوگۆڕ دادەمەزرێنێت کە لە ڕێگەیەوە:
1. ناوەندی ناوچەیی ETHICORE بۆ خزمەتگوزارییەکانی حکومەت و کاروباری گشتی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە شێوەیەکی ڕێگەپێدراو ئامادەبوونی BMC لە بازاڕدا یەکدەخات بۆ پەیوەندییە ستراتیژییەکان و تواناکانی پەیوەندییە گشتیەکان.
2. گەیشتنی BMC بۆ بازاڕەکانی ناوەڕاست و باشووری ئەفریقا، شارەزایی و جێدەست و تواناکانی ETHICORE لە ئەفریقا دەوڵەمەند دەکات.

لە ڕاگەیاندنی هاوبەشی و هاوپەیمانییەکە، بەڕێوەبەری جێبەجێکار و دامەزرێنەری ETHICORE عەبدولواحید پاتێل ڕایگەیاند؛
“ئەم هاوبەشییە خستنەڕووی بەهای جیاوازی ئەفریقی-ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. دامەزراندنی ناوەندی ناوچەیی ETHICORE’s لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامی دەدات بە گەشەکردن و فراوانبوونی کۆمپانیاکەمان وەک کۆمپانیایەکی ئەفریقی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. دەرفەت لە بازاڕەکان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێویستی بە زانیاری و تێگەیشتنێکی تەواو لە هۆکارە کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسییە ناوخۆیی و ناوچەییەکان. ئەمەش تێگەیشتنی کۆمەڵایەتی-فەرهەنگییە جۆراوجۆرەکان و داب و نەریت و زمانە جۆراوجۆرەکان دەگرێتەوە. ئێمە شانازی دەکەین بە هاوبەشیکردن لەگەڵ BMC وەک هاوبەشێکی ناسراو و متمانەپێکراو و پیشەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.”

بەڕێز بەشیر مڕەیش دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای BMC بەم بۆنەیەوە ڕایگەیاند:
ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئێمە شانازی دەکەین بە هاوبەشیکردن لەگەڵ ETHICORE وەک یەکێک لە کۆمپانیا پێشەنگەکانی سیاسەتی گشتی و پەیوەندییەکانی حکومەت و پەیوەندییە گشتیەکان لە ئەفریقا بۆ فراوانکردنی دابینکردنی ئەم جۆرە خزمەتگوزارییانە لە ناوچەکەماندا، بەو پێیەی ئێستا خواست لەسەر ئەم خزمەتگوزارییانە و بە تایبەتی داکۆکیکردنی پیشەیی زیاترە وەک لە جاران و ئەمەش بە زیادکردنی فراوانی ڕووبەری کارکردنمان و زیادبوونی ستافی پیشەییماندا دیارە.”

ئەوە شانازیە بۆ ئێمە کە نوێنەرایەتی خزمەتگوزارییەکانی ETHICORE بکەین لە ناوچەکەدا و خزمەتگوزارییەکانمان پێشکەش بکەین بۆ کیشوەری ئەفریقاش هەروەها, وە هەست دەکەین کە ئەم هاوبەشییە سەرکەوتوو دەبێت و وەڵامێکی گەورە لە کڕیارەکانمان لە هەردوو ناوچەکەدا دەبینین" .

هاوپەیمانییەکە لوتکەی پەیوەندییە بازرگانییە دامەزراوەکان و ئەزموونی پیشەیی هاوبەشەکانە. و هەردوو کۆمپانیا پابەندن بە دڵنیابوون لەوەی کە بەدیهێنانی توانای تەواوی ئەم هاوپەیمانییە دەبێتە ئەنجامی سەرکەوتنێکی هاوبەش و بەشدارییەکی ئەرێنی لە بەدیهێنانی گەشەپێدان بۆ ناوچەکانی ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕووی ئابوورییەوە بۆ دانیشتووانەکەیان.

Top