سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ شاندێكى سه‌ربازيى به‌ريتانى كۆبووه‌وه‌‏

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ شاندێكى سه‌ربازيى به‌ريتانى كۆبووه‌وه‌‏

ه‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2022/9/7 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ‏پێشوازى له‌ به‌ڕێز مارشال سامى سامپسۆن ڕاوێژكارى باڵاى سه‌ربازيى به‌ريتانيا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ‏ناوه‌ڕاست و باكوورى ئافريكا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.‏

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه‌ به‌ڕێز وه‌زيرى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، ‏په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ‏سياسيى عێراق، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و جموجووڵه‌كانى داعش، پرۆسه‌ى چاكسازى له‌ ‏وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێ كران.‏

سه‌رۆك نێچيرڤان سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌ريتانيا دووپات كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ‏شه‌ڕى دژى داعشدا هاوكارى و پشتگيرى پێشكه‌ش به‌‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد، ‏هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌ پێويستيى به‌رده‌واميى هاوكاريى به‌ريتانيا و دۆستان له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى ‏نێوده‌وڵه‌تى كرده‌وه‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ‏چاكسازى و ڕێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌.‏

هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستيى گه‌يشتنى لايه‌نه ‌سياسييه‌كان به‌ لێكگه‌يشتن و ‏ڕێككه‌وتن بۆ تێپه‌ڕاندنى سه‌ختى و ته‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى سياسى له‌ عێراق و ‏پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى سياسيى وڵات، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له‌ گرنگيى يه‌كڕيزيى لايه‌نه‌ ‏سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌. ‌ ‏

دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى ‏دراوسێ، پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ‏ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه‌وه‌ بوو كه‌ به‌ڕێز كونسولى گشتيى به‌ريتانيا له‌ هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو.

Top