زیانی لافاوەكانی پاکستان دەگاتە دەیان ملیار دۆلار

زیانی لافاوەكانی پاکستان دەگاتە دەیان ملیار دۆلار

 

شارەزایان، زیانی لافاو لە پاکستان بە ١٠ بۆ ١٢.٥ ملیار دۆلار مەزەندە دەکەن.

بەپێی میدیاکانی پاکستان، بەهۆی لافاوەوە لە ١١٨ ناوچەی جیاجیای وڵاتەکەدا، ٣٧%ی خەڵکەکە كەوتوونەتە ژێرهێڵی هەژاری.

شارەزایان دەڵێن: ئەم لافاوە 10-12.5 ملیار دۆلار زیانی بە پاکستان گەیاندوە و لەسەدا 5 ی دیمەنی گەشەکردنی ئەو وڵاتە بۆ ئەمساڵ بۆ 2 لەسەد کەم دەکاتەوە.

لەلایەکی دیکەوە پێشبینی دەکرێت ڕێژەی گەشەكردن لەکەرتی کشتوکاڵدا بۆ 1.8% دابەزێت و ڕێژەی گەشەکردن لە کەرتی خزمەتگوزاری بۆ 2% کەم ببێتەوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ڕێکخراوی نیشتمانی بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی پاکستان ئەمڕۆ ڕایگەیاند: بارانبارینی وەرزی گەرما کە لە ١٤ی حوزەیران دەستی پێکردووە هێشتا بەردەوامە و ژمارەی قوربانیانی لافاوەکە بۆ ١٢٦٥ کەس زیادیکردووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top