ژمارەیەكی نوێی گۆڤاری (تیاتەر) لە چاپ دەدرێت

ژمارەیەكی نوێی گۆڤاری (تیاتەر) لە چاپ دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆی هەولێر دەستدەكاتەوە بە دەركردنی ژمارەیەكی نوێی گۆڤاری(تیاتەر) و داوا لە نووسەران و هونەرمەندان دەكات كە دەتوانن بە بابەتەكانیان بەشدار بن و دوا وادەی وەرگرتنی بابەتەكان بەرواری 1/10/2022 دەبێت .

لەم بارەیەوە ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆ/ هەولێر, لە نوێترین بڵاوكراوەیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ڕایگەیاند كە بەم نزیكانە بەڕگی نوێی گۆڤاری (تیاتەر)  لە چاپ دەدرێت بۆ ئەم مەبەستەش شانۆكاران و هونەرمەندان دەتوانن بابەتەكانیان بنێرن,لە درێژی بڵاوكراوەكەدا هاتووە....

بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆ/ هەولێر

نیازمەندە لەڕۆژانی فیستیڤاڵدا کەلەمانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ ساز دەکرێت.. گۆڤارێک لەژێر ناونیشانی( تیاتەر) دەربکات.. بۆ ئەم مەبەستە داوا لەنووسەران و هونەرمەندان دەکات بابەتەکانیان دەربارەی هونەری شانۆ و فیستیڤاڵی نێو دەوڵەتی هەولێر بۆ ئەم ئیمێلە بنێرن:

[email protected]

تێبینی/ بابەتەکان تا 1/10/2022 وەردەگیرێت..

لەگەڵ رێزماندا..

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆ/ هەولێر

Top