به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای باجگر: هه‌رێمی كوردستان ئارامه‌ و شوێنێكی گرنگی بازرگانییه‌‌

به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای باجگر: هه‌رێمی كوردستان ئارامه‌ و شوێنێكی گرنگی بازرگانییه‌‌

=به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسی حكوومی و بازرگان و كه‌سایه‌تیی شاری هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له‌ میوانانی بیانی و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، له‌ ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌دا كۆمپانیای جیلی بۆ بازرگانیی ئۆتۆمۆبیل له‌ شاری هه‌ولێر كرایه‌وه‌.
جیلی كۆمپانیایه‌كی چینییه‌، کۆمپانیای باجگر هاتووەتە ناو تۆڕی جیهانیی دابەشکارانی جیلی و، دەبێتە بریکاری فەرمیی جیلی لە هەرێمی کوردستان و عێراق. وەك هەنگاوی یەکەمیان بۆ راگەیاندنی ئۆتۆمبێلی جیلی، کۆمپانیای باجگر لە ئاهه‌نگه‌كه‌دا دوو ئۆتۆمبیلی مۆدێلی جیلی خسته‌ روو.
یەکەم ئۆتۆمبیل، ئۆتۆمبێلی کوولڕەی (Coolray) مودێل ٢٠٢٣، کە لە نێو ئۆتۆمبێلەکانی جۆری (B-SUV) پێشەنگی راپەڕاندنی بەهێزییە. دووەم ئۆتۆمبیل، ئۆتۆمبێلی ئازکارا (Azkarra)ی مۆدێل ٢٠٢٣، کە چەند تەکنەلۆژیایەکی نوێی دەگمەنی وەك (48V EMS).
لە دوای ئاهه‌نگه‌كه‌دا ئەم دوو ئۆتۆمبیله‌ بۆ نیشاندان و تاقیکردنەوەی لێخوڕینیان بەردەست دەبن.
ئیبراهیم باجگێر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای باجگر، سەبارەت بە ئەم هاوبەشییە نوێیەیان لەگەڵ کۆمپانیای جیلی لێدوانی دا و راگەیاند، وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌م هه‌رێمه‌ جگه‌ له‌ ئارامی و ته‌ناهی، شوێنێكی بازرگانیی گرنگه‌ بۆ هه‌موو عێراق" هه‌روه‌ها گوتی: ئێمە شانازی بەوە دەکەین بووینەتە جێی متمانە بۆ دامەزرانی ئەو براندە لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا. کاتێك لە ئێستادا کە جیهان بیر لە ناوی جیلی دەکاتەوە، ئەوە بیر لە یەکێك لە ٥٠٠ گەورە کۆمپانیاکان دەکاتەوە کە رابەرایەتی بازاڕ دەکات و لە زۆر شوێندا لە سەرووی رکابەرییەوەیە. هەروەها جیهان بیر لە هاوبەشیکردن و تێکەڵبوون و خاوەندارێتیکردنی ئەم کۆمپانیایە بۆ براندە دێرینەکانی وەك ڤۆڵڤۆ دەکاتەوە. بیر لە ئۆتۆمبێلی جووت وزە (هایبێرد) و ئۆتۆمبێلی تەواو کارەبایی و ئەو مانگە دەستکردانە دەکاتەوە کە نێردراونەتە سووڕگەی زەوی. وەك بریکاری نوێی جیلی لە هەرێمی کوردستانی عێراق، ئەوە ئەرکی ئێمە دەبێت کە بەکاربەری عێراقی بە هەمان شێوە بیر لە ئۆتۆمبێلی جیلی بکاتەوە و، ئەوەی کە هەمیشە زانیاریی نوێی لەسەر دۆخی ئێستای نێودەوڵەتیی جیلیی پێ بگات.
شایه‌نی باسه‌ لە ماوەی ٣٦ ساڵی رابردوودا، کۆمپانیای جیلی لە دوکانێکی گوندیی بچوکەوە گەشەی کرد تا بووە یەکێك لە ٥٠٠ کۆمپانیا جیهانییە گەورەکانی بواری ئۆتۆمبێل و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیاکانی ئۆتۆمبێل. جێڵی هەمێشە لە سەرکەوتنێکەوە بۆ سەرکەوتنێکی دیکە هەنگاوی ناوە ئەمەش لە دروستکردنی پارچەی سەلاجەوە بۆ دروستکردنی مجەمیدە و، لە دروستکردنی پانێڵی ئەلمینیۆمەوە بۆ دروستکردنی کەرەستەی پێشکەوتووی نوێ و، لە دروستکردنی پاسکیلی شەحنەوە بۆ ماتۆڕ و، لە دروستکردنی ئۆتۆمێلی بچوکەوە بۆ دروستکردنی هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێکی کەسی و بازرگانی.

Top