چۆن مەسرور بارزانی بەسەر مەحاڵدا سەرکەوت؟

چۆن مەسرور بارزانی بەسەر مەحاڵدا سەرکەوت؟

کە سەرۆکایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی وەرگرت، بەڵێنی خزمەتکاربوونی بە خەڵکدا، دووپاتیکردەوە کە گۆڕانکاریی دەکات و لە ڕێی چاکسازیدا شەرم لە کەس ناکات، گەندەڵی بنبڕ دەکات و بەرەو حوکمڕانی شەفاف ھەنگاو دەنێت.
ئەگەر ناوێکی تەواو و دروست بە کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بدەین و بە کابینەی «شکاندنی تەنگژەکان» خوێندنەوەی بۆ بکەین، ئەوا زوڵم لەماوە کاردنەکەی سەرۆکی حکومەت و ستافەکەی ناکەین. بینیمان سەڕەرای تەنگژە بەردەوامەکانی ناوخۆ، کورتھێنانی داھات، بەفیڕۆچوونی بەردەوامی داھات، نابەرپرسیارێتی بەشێک لەلایەنە سیاسییەکان، کۆسپ و تەگەرە دەست ئەنقەستەکان، لەگەڵ ھەموو ئەمانەش مەسرور بارزانی بە کۆمەڵێک قۆناغی سەخت و دژواردا توانیتی حکومەتی تەکنۆکرات و شەفاف، لەسەر بنەمایەکی ڕێکی دادپەروەرانە بەدی بھێنێت.

سەڕەڕای ئەوە، بوێرانە بەرامبەر فشاری ناڕەوای دادگەی فیدراڵی عێراق و دەست و پێوەندەکانیان وەستایەوە و بە روونیش لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دوا.
ئەوەی سەلماند؛ کە ھەرێم لە ھەموو کات زیاتر پەرۆشی پەیوەندیی دروستە لەگەڵ حکوومەتی عێراق بە مەرجێک لەسەر ئەساسی شکاندنی ئیرادە و جێبەجێکردنی مەرامی سیاسیی نەبێت.

ئەم میتۆدە لە حوکمڕانی و خەسڵەتە بەرزەی مەسرور بارزانی رێک ئەوە پەندە دەیگرێتەوە کە دەڵێت: (ئەوەی پەرێزی پاکە لە لێپێچینەوە بێ باکە).

لەڕوانگەی نێودەوڵەتیشەوە؛ ھەرێمی کوردستان، گەرچی دەوڵەتێکی سەربەخۆ نییە و لە چوارچێوەی عێراقدایە، بەڵام بەھێزیی پێگەی ھەرێمی کوردستان لە جیھان و ناوچەکە و بە دیاریکراوی ڕۆڵی مەسرور بارزانی لە ڕووی سیاسی - ئابووری و یەکلاییکردنەوەی کێشەکان و چەقی گفتوگۆ و ململانێ سیاسی و ئابوورییەکان و زەمینەڕەخساندن بۆ بەھێزکردنی ئاسایش و ڕووبەڕوونەوەی تیرۆر، هۆکارن بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بەشداریی سەرەکی کۆبوونەواتە جیھانییەکان بێت، دواین مانۆڕی دیپلۆماسیشەکانی بە وڵاتانی ڕۆژائاوا و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە گەواھیدەری ئەو ڕاستییەن.

بەشێک لە کارە گرنگەکانی مەسرور بارزانی:

*لەکاتێکدا تەواوی جیھان بە دەست کۆرۆنا و لێکەوتە تەندروستی و ئابوورییەکانییەوە دەیناڵاند، مەسرور بارزانی بە سەرۆکایەتی کابینەکی، زۆر بە بەرپرسیارانە توانی خۆی لەگەڵ کەشە جیھانییەکە بگونجێنێت.

* سەرەڕای سزادانی بەردەوامی ناڕەوای حکوومەتی عێراق، کەچی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان یەک پرۆژەی نەوەستاند، خەرجییەکانی کەم کردەوە و داھاتیشی زیاد کرد، تەنانەت بەشێک لە قەرزە کەڵەبووەکانی ڕابردوویشی دایەوە، کە بە (یەك ملیار و 500 ملیۆن دۆلار) مەزەندە دەکرێت.

* سەدان ھەلی کار بۆ بێکاران دۆزرانەوە، کە چەندین ساڵ بوو بە دەست کەمی، یان نەبوونی دەرفەتی کار گیرۆدە ببوون. لەپاڵ ئەوەش، گەورەترین خواستی خەڵک بەدی ھات، کە ڕووبەڕوونەوەی گەندەڵی بوو، ڕێکارەکانی بە ئێستاشەوە بەردەوامە.

* داخستنی کۆگاکانی چەک و دانانی سنووری تەواو بۆ بارزگانیکرانی چەک بۆ ڕێگەگرتن لە کوشتن و تاوانکاریی زیاتر.

* گۆێگرتن لە میدیاکاران لەلایەن مەسرور بارزانی، میتۆدێکی گرنگە لە خوێندنەوە بۆ بۆچوون و دیدگای ڕۆژنامەنووس و میدیاکاران.

دابینکردن و خەرجکردنی ملیاران دینار بۆ
پرۆژە خزمەتگوازارییەکانی ڕێگاوبان و ئاوەدانکردنەوە و کەرتی پەوەردە و دروستکردنی قوتابخانە و نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان و کارەبای گشتیی و دروستکردنی سایلۆ و کۆگاکان و پرۆژە خزمەتگوازرییەکان نیشتەجێبوون و دروستکردنی بەنداو.

بە دروستی دەگەینە ئەو بڕوایەی، سەرەڕای (ئالنگارییەکان، ناکۆکییەکان, گرفتەکان) �دروستە، لە ھەندێک بەش و سێکتەری دیکەی حوکمڕانی ھێشتا پێویستی زیاتر بە پێداچوونەوە و چارەسەری گرفتە کەڵەبووەکان ھەیە، بەڵام ڕەنگبێ خوگونجاندن لەگەڵ ئەم دۆخەی سەختەی جیھانی تێکەوتووە، بەھۆی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرایناوە، ڕەنگە ئاسان نەبێت، كەچی کابینەی نۆیەم بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی بەردەوامە لە کارەکانی، گرنگترین خاڵی سەرەکییش، بەرگەگرتنی بەرپرسیارێتییە، ھەروەک مەسرور بارزانی خۆی دەڵێت: (ئەگەر بەتەنیاش بم، تەحەمولی بەرپرسیارێتیی دەکەم)، مێژووش ئەوەی سەلماندووە، ئەوەی لە بەرپرسیارێتی نەترسابێت لە ھەڕەمی سەرکەوتن و لە ئاست متمانەی خەڵکیشدا بووە.

Top