لە قوتابخانەیەکی ئامادەیی بە چەقۆ سێ کەس کوژران و بریندار بوون

لە قوتابخانەیەکی ئامادەیی بە چەقۆ سێ کەس کوژران و بریندار بوون

 

 

پۆلیسی ئەمریکا بڵاویکردەوە، كەلە ئەنجامی هێرشێکی چەقۆ لە قوتابخانەیەکی ئامادەیی کە دەکەوێتە یەکێک لە ویلایەتە کەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە، چەند کەسێک کوژراون و برینداربوون

وتەبێژی پۆلیسی شاری "جاکسۆنڤیل" لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ویلایەتی کارۆلینای باکوور لە ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کە " نۆرسساید" ئامادەیی ئەم شارە لە دەوروبەری کاتژمێر حەوت بەیانیی ڕۆژی ( پێنجشەممە) بە کاتی ناوخۆ، شایەتحاڵی ناکۆکی نێوان خوێندکاران بوو کە بووە هۆی چەقۆ هەڵكێشان و چەقۆ لێدان.

وتەبێژی پۆلیسی جاکسۆنڤیل زیاتر پشتڕاستی کردەوە کە لە ئەنجامی چەقۆ لێدانەکە لە دەرگای سەرەکی قوتابخانەی ئامادەیی نۆرسساید، خوێندکارێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون کە یەكێكیان مامۆستایە و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

بە وتەی وتەبێژەکە، ئەو هێرشە ئاماژەپێکراوە کە بە ڕووداوێک وەسف کراوە کە هیچ مەترسییەکی لەسەر خەڵکی گشتی و قوتابخانەکە دروست نەکردووە، بووەتە هۆی وەڵامدانەوەی خێرا لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی جاکسۆنڤیلەوە، لەوێ دەستبەجێ هەنگاویان ناوە و توانیویانە ناسنامەی هێرشبەرەکە ئاشكرا بكەن، كە خوێندکارێکە هەروەها دەستگیر دەکرێت.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top