یونیسێف، هێرشی ئاسمانی بۆ سەر باخچەی منداڵان لە ئەسیوپیا ئیدانە دەکات

یونیسێف، هێرشی ئاسمانی بۆ سەر باخچەی منداڵان لە ئەسیوپیا ئیدانە دەکات

 

 

سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئیدانەی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر باخچەیەکی منداڵان لە شاری تیگرای پایتەختی ئەسیوپیای کرد.

سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان "یونیسێف" لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئیدانەی ئەو هێرشە ئاسمانییە دەکەین بۆ سەر باخچەیەکی منداڵان لە شاری میکیلی ناوچەی تیگرای ئەسیوپیا کە بووە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی چەند منداڵێک.

هەروەها یونیسێف داوای لە لایەنە ئەسیوپییەکان کرد دەستبەجێ شەڕەکان ڕابگرن.

هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە پەرەسەندنی توندوتیژی لە باکووری ئەسیوپیا بووەتە هۆی ئەوەی منداڵان باجێکی زۆر بدەن، نزیکەی ٢ ساڵە منداڵان و خێزانەکانیان بەدەست ئەو ململانێیە بەردەوامانەی ئەم ناوچەیە دەناڵێنن و دەبێت دەستبەجێ ئەم ململانێیانە کۆتایی پێبێت.

دەوترێت، كە فڕۆکەیەک بۆردومانی ناوچەیەکی نیشتەجێبوون و باخچەیەکی منداڵانی لە میکیلی کردووە و بەوهۆیەوە چەند هاووڵاتییەکی مەدەنی کوژراون و برینداربوون.

هەروەها هەندێک لە سەرچاوە پزیشکییەکانی ئەسیوپیا ڕایانگەیاندووە، کە لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی لە ناوچەی تیگرای ٤ کەس کوژراون کە دوویان منداڵن.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top