هونەرمەند (بەهجەت یەحیا) بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بڵاوكردەوە

هونەرمەند (بەهجەت یەحیا) بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بڵاوكردەوە

هونەرمەندی دیاری كورد (بەهجەت یەحیا) بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە .

بەهجەت یەحیا گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری دیاری كورد, لە پێگەی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەناوی(دوو مەلی كۆچەری)بڵاوكردەوە, كە خۆی ئاواز و هۆنراوەكەی ئامادەكردووە, هەروەها ئارام سەردار كاری موزیكی گۆرانییەكەی ئەنجامداوە .

لە دوای بڵاوكردنەوەی ئەم بەرهەمە, هونەرمەند بەهجەت یەحیا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام چەند وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاوكردەوە كە ئەم وێنانەش لە پیاسەیەكی نێو بازاڕی هەولێر تۆماركراوە لە قاوەخانەی مەچكۆ و سەر قەڵای هەولێر,ئەم دەركەوتنە بووە سوپرایزێك بۆ هەوادارانی ئەم هونەرمەندەو لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بە گەرمی پێشوازی لێكرا .

ئاسۆ كاكەیی

هونەرمەند (بەهجەت یەحیا) بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بڵاوكردەوە
هونەرمەند (بەهجەت یەحیا) بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بڵاوكردەوە
Top