بوومەلەرزەك لە میانمار ڕوویدا

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٢ پلە لە باکووری ڕۆژئاوای میانمار ڕوویدا.
ڕێکخراوی کەشناسی میانمار ڕایگەیاند: بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٢ پلە بە پێوەری ڕێختەر لە ٣٤ کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری مۆلایک لە ناوچەی ساگاینگ ڕووی داوە.
ئەم بوومەلەرزەیە لە قووڵایی ٨٥ کم ڕوویداوە و تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ئەگەری زیانی ماددی و زیانی گیانی و برینداربوون ڕانەگەیەندراوە.
هەروەها لەم چەند ڕۆژەی دواییدا لە چەند وڵاتێك بوومەلەزە ڕوویداوە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی و ماددیی نەبووە.
گوڵان: سەردار خەلیل