یونیسێف: نزیکەی هەزار منداڵ لە ئۆکرانیا کوژراون یان برینداربوون

یونیسێف: نزیکەی هەزار منداڵ لە ئۆکرانیا کوژراون یان برینداربوون

کاترین ڕوسیل، بەڕێوبەری گشتی سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) ڕایگەیاند: لە سەرەتای شەڕی ڕووسیا دژی ئۆكرانیا كەلە 24ی شوباتەوە دەستی پێکردووە تا ئێستا نزیکەی 1000 منداڵ کوژراون یان برینداربوونە.

ڕوونیشی كردەوە كە ئەمە مانای وایە ڕۆژانە زیاتر لە 5 منداڵ دەکوژرێن یان بریندار دەبن.

ڕوسیل ئاماژەی بەوەشکردووە: كە ئەمە ئامارێکە نەتەوە یەکگرتووەکان توانیویەتی پشتڕاستی بکاتەوە، ئێمە باوەڕمان وایە کە ژمارەی ڕاستەقینە زۆرلەوە زیاترە، زۆربەی گیان لەدەستدانی منداڵان بەهۆی بەکارهێنانی چەکی تەقینەوە بووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top