رۆژنامەنووسێکی دیکە لە مەکسیک كوژرا

رۆژنامەنووسێکی دیکە لە مەکسیک كوژرا

 

رۆژنامەنووسێکی دیکەش لە هێرشێکی چەکداریدا لە باشووری مەکسیک کوژرا.

فردید رۆمان، نووسەری ڕۆژنامەی «لا رئالیداد ئێسکریتو»، لە شاری چیلپانسینگوی باشووری مەکسیک لە هێرشێکی چەکداریدا لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا کوژرا.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی مەکسیکی، ڕۆمان بە چەند گوللەیەك کوژراوە، نووسینگەی داواکاری گشتیی ویلایەتی گێرێرۆ ڕایگەیاند، کە تیمێکی پسپۆڕ لێکۆڵینەوە لە شوێنی تاوانەکە دەکەن.

کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ویلایەتی گێرێرۆ کاردانەوەیان بەرامبەر بە کوشتنی ڕۆمان نیشان دا و داوایان لە حکومەت کرد ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی ڕۆژنامەنووسان بگرێتەبەر.

بەم تاوانەی ئەم دواییە ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووس و چالاکوانانەی ڕاگەیاندن کە لەمساڵدا لە مەکسیک کوژراون بۆ 15 كەس بەرزبووەوە.

پەیامنێرانی بێ سنوور ڕایانگەیاند: كەلە ساڵی 2000ەوە تا ئێستا زیاتر لە 154 ڕۆژنامەنووس و کاری میدیایی لە مەکسیک کوژراون.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top