لە هیندستان 10 کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و لافاو لە شاری هیماچال پرادشی هیندستان ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
ئاریندام چۆداری جێگری کۆمیساری هیندستان ڕایگەیاند: كە هەشت کەس لە خێزانێکی 10 کەسی بەهۆی بارانبارینی بە خوڕ و لافاوەوە لە ویلایەتی هیماچال پرادش لە باکووری وڵات گیانیان لەدەستداوە.
چۆداری ڕوونیشی كردەوە: كە دوای لافاو و ڕاماڵینی زەوی و نیشتنەوەی لافاوەكە، دوو تەرمی دیکەش جگە لە خێزانەکە دۆزراونەتەوە، بەمەش ژمارەی قوربانییەکان بۆ 10 کەس زیادی کردووە.
هەروەها گوتیشی: کە تا ئێستا پێنج کەس بێسەروشوێنن و تیمەكانی فریاكەوتن بەردەوامن لەگەڕان بۆ دۆزینەوەیان.
گوڵان: سەردار خەلیل