گرنگی ڕاهێنان بۆ مامۆستایان
یاریزانى بۆكسێنی ئه‌مریكی به ناوبانگ(محه‌مه‌د عه‌لی كلای) ده‌لێ" هه‌موو چركه‌یه‌ك ڕقم له ڕاهێنان ده‌بوه وه، به‌ڵام هه‌میشه ده‌مگوت خۆبه‌ده‌سته‌وه نه‌ده‌ى، ئێستا ماندوو به دواتر به پاڵه‌وانى بژی ته‌واوی ژیانت".
بێگومان ڕاهێنان پرۆسه‌یه‌كه بۆ به‌ده‌ستهێنان و وه‌رگرتن و فێربوونى زانیاری و شاره‌زایی و كارامه‌یی كه هه‌موو كات مرۆڤ له ژیانى دا پێویستییه‌تى.
گه‌ر سه‌یری پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن بكه‌ین، مامۆستا كۆڵه‌گه‌یه‌كى هه‌ره گرنگه له پێشه‌وه‌ى كۆڵه‌گه‌كانى تری پرۆسه‌كه دێت، به‌ڵكو به كۆڵه‌گه‌یه‌كى بنچینه‌یی داده‌نرێت بۆ بیناتنان و په‌ره‌پێدان و فێركردن وە قورسایی یه‌كه‌مى پرۆسه‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر شانى مامۆستا، بۆیه پێویسته به‌رده‌وام گرنگى به توانا و پسپۆرى مامۆستا بدرێ و خولى ڕاهێنانى هه‌میشه‌یی ساڵانه و وه‌رزی بۆ مامۆستا هه‌بێت و به‌شدارى تیایدا بكات بۆ گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێدانى زیاتری تواناكانى به گشتی له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، به كورتی و به خێرایی گه‌ر نموونه‌ی ووڵاتانى پێشكه‌وتوو و سه‌ركه‌وتوو وه‌ربگرین ده‌بینین به‌رده‌وام مامۆستاكانیان له خوله‌كانى ڕاهێنان به‌شدارن بۆ نموونه سه‌نگاپوره وه‌ربگرین سه‌رجه‌م مامۆستایانى سه‌ره‌تایی و دواناوه‌ندى له‌م ووڵاته ڕاهێنان ده‌كه‌ن له (په‌یمانگاى نیشتمانى بۆ فێربوون) كه گه‌وره‌ترین په‌یمانگاى ڕاهێنانه، دواى ڕاهێنانیش مامۆستاكانیان پێویسته(3)سێ ساڵ پاپه‌ند بن به ده‌وام كردن له قوتابخانه‌كان، ڕاهێنانى مامۆستایان له سه‌نگاپوره دوو جۆره یه‌كیان پێویسته مامۆستاكانیان پێش دامه‌زراندن به‌شدارى بكه‌ن له ڕاهێنان له زانكۆ و په‌یمانگا تایبه تمەندەكان، دووه‌میان ڕاهێنان له كاتى خزمه‌ت كردن و ده‌وام كردن ئه‌وه‌شیان له رێگاى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ زانكۆ و كۆلێژه‌كانى په‌روه‌رده‌یی و دامه‌زراوه‌كانى ڕاهێنانى تایبه‌ت و مه‌ڵبه‌نده‌كانى ڕاهێنان سه‌ر به فێركردن، جگه له پێگه ئه‌لكترۆنیه‌كانى تایبه‌ت به ڕاهێنانى به‌رده‌وام و ڕاهێنان له دووره‌وه، هه‌روه‌ها كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنه‌كانى تایبه‌ت به مامۆستایان كه گرنگترین ئه‌زموون و نموونه و پرۆژه‌ى ڕاهێنانى مامۆستایان ئه‌دا ده‌كه‌ن كه گرنگترین بواره‌كانى ڕاهێنانیش ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه.
1-لایه‌نى زانستى و زانینی پسپۆڕى مامۆستاكان.
2-كارامه‌ییه‌كانى به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری و گه‌یاندن له فێركردن و فێربوون.
3-كارامه‌ییه‌كانى گه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى مرۆڤایه‌تى و گه‌شه‌كردن و مكوم كردنى گیانى هاووڵاتیبوون و په‌رۆشی بۆ پیشه‌ی فێركردن.
ده‌بینین سه‌نگاپوره گرنگییه‌كى یه‌كجار زۆر به ڕاهێنان و په‌ره‌پێدانى تواناكانى مامۆستا ده‌دات له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه سه‌نگاپوره به‌رده‌وام له ریزبه‌ندى چوارگۆشه‌ى زێرین بێت له پۆلین كردنى ووڵاتانى جیهان له په‌روه‌رده و فێركردن له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه زۆربه‌ى جاران له پێش ژاپۆن و كۆریای باشوور و مالیزیاش دێت.
به دڵنیایی وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده له به‌رنامه‌ى نزیكى دا هه‌یه گرنگى زۆر به ڕاهێنانى مامۆستایان بدات و توانا و پسپۆڕییه‌كانیان گه‌شه‌پێبدات، هه‌موومان ده‌زانین سه‌ركه‌وتنى هه‌ر پرۆسه‌یه‌كى په‌روه‌رده‌یی به ناوه‌ڕۆكە گشتییه‌كه‌ى ده‌وه‌ستێته سه‌ر بوون و هه‌بوونى مامۆستاى لێوه‌شاوه و لێهاتوو و شایسته و به‌توانا و ئاماده‌كراوێكى زۆر باش له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، چونكه ئه‌وه مامۆستایه ئامانجه‌كانى پرۆگرامه‌كان و گشتى پرۆسه‌كه‌وه ده‌گوازێته‌وه بۆ قوتابی و له ڕه‌فتار وكردارو گوفتاری قوتابی ڕه‌نگ ده‌داته‌وه، ده‌توانێ كه‌سایه‌تییه‌كى به‌هێز له خودی قوتابییه‌كه دروست بكات و له پاشه ڕۆژدا ببێته ئه‌ندامێكى كارا و شیاو به‌رپرسیار و سوودبه‌خش بۆ كۆمه‌ڵگه.
بۆیه گرنگه سه‌رجه‌م مامۆستایانى بنه‌ڕه‌تى و ئاماده‌یی له هه‌رێمی كوردستان به‌شدارى له ڕاهێنانى به‌رده‌وام بكه‌ن بۆ په‌ره‌پێدانى تواناكانی پسپۆڕییان، جگه له‌وه‌ش بتوانن په‌ره به‌كارامه‌ییه‌كانى ژیان و به‌ها په‌روه‌رده‌ییه‌كان بده‌ن و ببنه ئه‌ستونده‌یه‌كى هه‌ره به‌هێزی پرۆسه‌كه و مه‌رجی سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن هه‌میشه ده‌وه‌ستێته سه‌ر مامۆستاى به‌توانا و ووشیار و خۆڕاگر و به‌هێز و ویژدان زیندوو و ئاماده كرا‌و بێت له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، چونكه تا مامۆستا زیاتر خۆی پڕ چه‌ك بكات له زانیارییه‌كانى پسپۆڕى خۆى و زانیاری گشتی و كارامه‌ییه‌كان زیاتر ده‌توانی ببێته هه‌وێن و بنچینه‌ى سه‌رمه‌شقی كاروانى پێشكه‌وتنى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى/ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی